2011-07-06

مۆبایلێكی نوێی‌ 3D



كۆمپانیای HTC له‌ تازه‌ترین به‌رهه‌میدا كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بڵاویده‌كاته‌وه‌ مۆبایلێكی‌ نوێی‌ 3Dیه‌، واته‌ سێ‌ دووری. 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ به‌ باشترین جۆری مۆبایلی‌ 3D داده‌نرێت كه‌ به‌ سیستمی‌ ئه‌ندرۆید ( Android 2.3) كارده‌كات له‌نێوان مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كاندا.
له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ بریتییه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ پرۆسێسه‌ر له‌ جۆری Snapdragon 1.2   له‌گه‌ڵ ڕام به‌قه‌باره‌ی 1 گێگا بایت، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی‌ زیاتر تایبه‌تمه‌ند كردووه‌، هه‌ردوو جۆری كامێرای‌ به‌شی پێشه‌وه‌ و ده‌واوه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌شی پێشه‌وه‌ به‌ كوالێتی‌ 1.3 مێگاپێكسڵ‌ وێنه‌ ده‌گرێت و به‌شیی‌ دواوه‌ش به‌ كوالێتی‌ 5 مێگاپێكسڵ وێنه‌ و ڤیدیۆ تۆمارده‌كات به‌شێوه‌ش 3D.
قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4,3 ئینجه‌ و توانای نیشاندانی‌ 3D هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر جوان، شایه‌نی‌ باسكردنه‌ كۆمپانیای ناوبراو ئامه‌ژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌كۆتاییه‌كانی‌ مانگی‌ حه‌وتدا له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق