شاندێکی باڵای ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتی سەر بە کۆماری کۆریای باشور ناسراو بە کۆیکا KOICA کۆتای‌یان هێنا بە هەڵسهنگاندنێکی گشتی ئەرێنی بۆ رەوش و کارەکانی ئەکادیمیای تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ک به‌شێک له‌و پرۆژانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامیان داوه؛ شاندی نوێنەرانی باڵای ئاژانسی کۆیکا بریتی بوون له خاتوو 'کانگ جۆنگ رای'، به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی شاره‌زایان و به‌ڕێز 'کیم هوان'، شاره‌زای هه‌ڵسه‌نگاندن.
شانده‌که سه‌رسام بوون به‌وه‌ی ئه‌کادیمیای ته‌کنه‌لۆجیای زانیاریی حکومه‌تی هه‌رێم رێبازێکی گرنگ و ستراتیجی په‌یڕه‌و کردووه بۆ په‌ره‌پێدانی توانای ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری له هه‌رێمه‌که‌دا و تێڕوانینێکی ئەرێنی گەورەیان هەبوو سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئەکادیمیا که لە ئێستادا لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومه‌تی هه‌رێمەوە بەڕێوەدەبرێت.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌که‌ی شاندی ناوبراو هەڵسەنگاندنی ئه‌کادیمیای ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری حکومه‌تی هه‌رێم بوو وه‌ک به‌شێک له پلانی ساڵانەی ئاژانسی کۆیکا بۆ بەسەرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و پرۆژەکانی دیکە له ناوچە جیاجیاکانی جیهان لەسەر بنەمای پێوانه‌ی هاریکاری پێشخستن (DAC) .
خاتوو کانگ به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی شاره‌زایان گوتی "به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی راهێنان که کۆیکا له وڵاتانی دیکه پاڵپشتیان ده‌کات، ئه‌کادیمیای ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری خۆی بەشێوه‌یه‌کی سستماتیکی و زانستییانه کارده‌کات به دید و ئامانجێکی روونه‌وه. دوای بینینی به‌ڕێز بۆتان عوسمان، سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری، بۆمان ده‌رکه‌وت که خاوه‌ندارێتی به‌هێز بۆ پرۆژەکه ده‌رئه‌نجامی کاریگه‌ر و ئه‌رێنی لێده‌که‌وێته‌وه".
لەم بارەیەوە، بەڕێز بۆتان عوسمان، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێم، رایگه‌یاند "ئێمە خۆشحاڵین کە شاندێکی باڵای ئاژانسی کۆیکا هاتوونەتە لامان بۆ هەڵسانگاندنی ئەکادیمیای تەکنەلۆجیای زانیاری و کاروبارەکانی. خۆشحاڵتریشین کە هەڵسەنگاندنەکەیان ئەرێنی بووە، چونکە تەواوی ئەکادیمیا جێگەی رەزامەندیی ئەوانە و بە یەکێک لە پرۆژە سەرکەوتووەکانی خۆیانی دادەنێن". هەروەها ناوبراو روونیکردەوە کە چەندین بیرۆکە و پلان بۆ ئاییندە ئاڵوگۆڕکران بەمەبەستی زیاتر گەشەپێدان و برەودانی ئەکادیمیا.
لەمیانەی سەردانی شاندی ناوبراودا، پلانی گشتیی کاری تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێم و ئەو چالاکییانەی دیکە تاوتوێ کران کە دەرئەنجامەکانیان گەشەپێدان و پێشخستنی کەرتی تەکنەلۆجیای زانیارییە لە هەرێمی کوردستاندا. شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیشیان دەربڕی بۆ هەوڵ و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێم، کە لەڕێی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە ئەنجام دەدرێن، بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەرێمی کوردستاندا.
هەروەها جەخت لەسەر ئەوەش کرایەوە کە پەیوەندییەکانی هەردوو لا بەهێزتر و پەرەپێدراوتر بن لە ئاییندەدا بەمەبەستی گەشەپێدانی تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەرێمدا و شانده‌که سه‌رسام بوون به‌وه‌ی چۆن فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری ده‌کۆشێت تاکو ئه‌کادیمیای ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری بکاته سه‌کۆیه‌کی پێشکه‌وتووی بواری ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری له هه‌رێمه‌که‌دا.
س: فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق