2011-07-11

چالاککردنی قۆناغی یه‌که‌می حکومه‌تی ئه‌لکترۆنی گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا


سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٠-٧-٢٠١١ له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن انور جبلی شابۆ پێشوازی له‌ شاندێکی کۆمپانیای هواوه‌ی کرد. 

له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که‌دا باس له‌ پڕۆژه‌ی ئه‌کسس نێتوۆرک کرا و چۆنیه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی حکومه‌تی ئه‌لکترۆنی به‌ هاووڵاتیان و به‌ کارهێنانی له‌ پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی حکومه‌ت کرا.

انور جبلی شابۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن دووپاتی خێرا جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پڕۆژه‌ی کرده‌وه‌ که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ خزمه‌تێکی زۆر به‌ هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت و رۆتین ده‌گاته‌ که‌مترین ئاست.

دواتر گفتوگۆکان بۆ فراوانکردن و چالاک کردنی به‌ باشترین نوێترین شێوازی سه‌رده‌میانه‌ ده‌ستی پێکرد له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ نوێنه‌رانی کۆمپانیای هواوه‌ی باسیان له‌ چۆنیه‌تی هاوکاری کردنی وه‌زارتیان کرد و پرۆژه‌ی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خسته‌ڕوو.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌ی ئه‌كسس نێتوۆرك زیاتر له‌ 70 فه‌رمانگه‌ی حکومه‌ت له‌وانه‌ وه‌زاره‌ته‌كان و زانكۆكان و بانكه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌و ببه‌سترێنه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ رۆتین له‌ كاروباری حكومی به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌م ببێته‌وه‌.

جێگه‌ى باسه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رِێزان بۆتان محمود عثمان سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری و ئازاد عمر موسی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی دیوان ئاماده‌ى دیداره‌كه‌ بوون.

س: ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێم

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق