2011-07-27

نۆكیا ده‌چێته‌ نێو تونێلێكی‌ تاریكه‌وه‌



 له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا كۆمپانیای‌ نۆكیا زیانه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ ساڵی‌ 2011دا ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ دابه‌زینی‌ قازانجی‌ فرۆشی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ به‌ بڕی‌ 41%، ساڵ دوای‌ ساڵ فرۆشی‌ سمارتفۆنه‌كان (Smartphone) به‌ڕێژه‌ی‌ 32% كه‌می‌ كردووه‌ و هه‌موو جۆره‌ مۆبایله‌كانیشی‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ 20% فرۆشیان كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

نۆكیا ڕاپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر باری‌ دارایی‌ وه‌رزی‌ دووه‌می‌ (چاره‌كی‌ دووه‌می‌) ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌و كێبه‌ڕكێیه‌ی‌ (تحدایه‌ی‌) كه‌ تووشی‌ بوو له‌كاتی‌ گۆڕانكاری‌ ستراتیژی‌ به‌ جۆرێك كه‌ بڕی‌ زیانه‌كانی‌ گه‌یشتۆته‌ 487 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك زیان و زه‌ره‌ر به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان وه‌رزی‌ ساڵی‌ پار كه‌ قه‌باره‌ی‌ قازانج گه‌یشتبووه‌ 295 ملیۆن یۆرۆ، دابه‌زینی‌ داهاتی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ بڕی‌ 782 ملیۆن یۆرۆ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م دوو وه‌رزه‌دا. ئه‌م كۆمپانیا فینله‌ندییه‌ زه‌به‌لاحه‌ی‌ بواری‌ ته‌له‌فۆنی‌ مۆبایل ده‌بینێت كۆی‌ گشتی‌ فرۆشه‌كانی‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 11% وه‌رز بۆ وه‌رز (چاره‌كی‌ ساڵ بۆ چاره‌كی‌ ساڵ) دابه‌زیووه‌ و ساڵانه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 7% داده‌به‌زێت بۆ 9.275 بلیۆن یۆرۆ له‌و كاته‌دا كه‌ فرۆشی‌ سمارتفۆنه‌كانی‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 32% كه‌میكردووه‌ له‌چاو وه‌رزی‌ (چاره‌كی‌) پێشوو كه‌ 16.7 ملیۆن یه‌كه‌ بووه‌ و پله‌ی‌ دووه‌می‌ هه‌بووه‌ له‌ دوای‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵه‌وه‌ كه‌ بڕی‌ فرۆشی‌ 20 ملیۆن یه‌كه‌ بووه‌. قازانجی‌ كۆمپانیاكه‌ش به‌ڕێژه‌ی‌ 41% ساڵ دوای‌ ساڵ داده‌به‌زێت له‌گه‌ڵ دابه‌زینی‌ بڕی‌ فرۆشی‌ كۆی‌ ئامێره‌ مۆبایله‌كانی‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ 20%. نۆكیا به‌گشتی‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م وه‌رزه‌دا ته‌نیا 88.6 ملیۆن یه‌كه‌ ئامێری‌ مۆبایلی‌ فرۆشتووه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ 20% كه‌می‌ كردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ساڵی‌ 2010 بۆ هه‌مان وه‌رزی‌ ساڵ. ستیفن ئیلۆپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ نۆكیا له‌ ڕاپۆرتی‌ داهاتی‌ كۆمپانیاكه‌دا تێبینی‌ كرد كه‌ ئیدی‌ نۆكیا (كاریگه‌رییه‌كه‌ كاری‌ خۆی‌ كردووه‌) له‌ڕێی‌ ئه‌و ته‌حه‌دا و كێبه‌ڕكێیه‌ی‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ كۆمپانیاكه‌ بووه‌وه‌، كاریگه‌ری‌ پۆزه‌تیڤی‌ هه‌بوو بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌ گشتی‌ كاروباره‌كان. ئیلۆپ وتی‌: "نۆكیا پێویسته‌ ڕێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م زیانه‌".



ئا: محه‌مه‌د ساڵح فه‌ره‌ج
س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق