2011-07-27

داهاتی ئه‌پڵ ده‌گاته‌ (28.57) ملیار دۆلار



به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ له‌مه‌ڕ ده‌رئه‌نجامی‌ بازاڕ و فرۆشی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چاره‌كی‌ سێیه‌می‌ ئه‌مساڵدا بڕی‌ فرۆشی‌ ئایفۆنه‌كان (iPhone) به‌ ڕێژه‌ی‌ 142% زیادیكردووه‌ و بڕی‌ فرۆشی‌ ئایپادیش (iPad) به‌ڕێژه‌ی‌ 183% گه‌شه‌ی‌ سه‌ندووه‌.

له‌ ڕۆژی‌ 19ی‌ ته‌مموزی‌ ساڵی‌ 2011دا  كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ ده‌رئه‌نجامه‌ داراییه‌كانی‌ له‌ داهات و قازانج له‌ ماوه‌ی‌ چاره‌كی‌ سێیه‌می‌ ئه‌مساڵدا كه‌ له‌ 25 حوزه‌یراندا كۆتایی‌ هات ڕاگه‌یاند. كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پوخته‌ی‌ داهاتی‌ وه‌رزی‌ گشتی‌ گه‌یشتۆته‌ 28.57 ملیار دۆلار و پوخته‌ی‌ قازانجی‌ گه‌یشتۆته‌ 7.31 ملیار دۆلار واته‌ 7.79 دۆلار  بۆ هه‌ر پشكێك (سهم). به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان چاره‌كی‌ ساڵی‌ پێشوو كه‌ كۆی‌ گشتی‌ داهاتی‌ وه‌رزی‌ كۆمپانیاكه‌ 15.7 ملیار دۆلار بووه‌ و پوخته‌ی‌ قازانجی‌ وه‌رزیش 3.25 ملیار دۆلار بووه‌ و هه‌ر پشكێكیش (سهم) 3.51 دۆلاری‌ به‌ركه‌وتووه‌. قازانجی‌ گشتی‌ به‌ڕێژه‌ی‌  41.7% بووه‌ به‌ به‌راورد به‌ چاره‌كی‌ ساڵی‌ ڕابردوو كه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 39.1% بووه‌. فرۆشی‌ نێوده‌وڵه‌تیش له‌ داهاتی‌ وه‌رزیدا گه‌یشتۆته‌ 62%.
كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م چاره‌كه‌دا (وه‌رزی‌ ساڵدا) 20.34 ملیۆن ئایفۆنی‌ (iPhones) فرۆشتووه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 142% یه‌كه‌ زیادیكردووه‌ و گه‌شه‌ی‌ سه‌ندووه‌ له‌چاو چاره‌كی‌ ساڵی‌ ڕابردوودا. هه‌روه‌ها ئه‌پڵ 9.25 ملیۆن ئایپادی‌ (iPads) فرۆشتووه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م چاره‌كه‌دا كه‌ ده‌كاته‌ 183% یه‌كه‌ زیادیكردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ چاره‌كی‌ ساڵی‌ پێشوو. هه‌روه‌ها كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ 3.9 ملیۆن ماكسی‌ (Macs) فرۆشتووه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و چاره‌كه‌دا، واته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 14% یه‌كه‌ زیادیكردووه‌ له‌چاو چاره‌كی‌ ساڵی‌ پێشوو. هه‌روه‌ها ئه‌پڵ 7.54 ملیۆن ئایپۆدی‌ (iPod) فرۆشتووه‌ واته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 20% یه‌كه‌ زیادیكردووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چاره‌كی‌ ساڵی‌ پێشوودا.
(ستیڤ جۆبس)ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: (ئێمه‌ زۆر به‌ په‌رۆشین بۆ وه‌رگرتنی‌ داهاتی‌ باشترین وه‌رزمان (چاره‌كی‌ ساڵمان) له‌گه‌ڵ داهاتێكدا كه‌ له‌سه‌رووی‌ ڕێژه‌ی‌ 82% و قازانجێكیش كه‌ له‌سه‌روو ڕێژه‌ی‌ 125%یه‌، له‌ حاڵی‌ حازریشدا ئێمه‌ زۆر به‌ په‌رۆش و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌داین كه‌ ته‌ركیز بكه‌ینه‌ سه‌ر هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی‌ (iOS 5)  و (iCloud) بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانمان).
هه‌روه‌ها (پیته‌ر ئۆپنهایمه‌ر)ی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: (ئێمه‌ زۆر دڵخۆش بووین به‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ كه‌ بووه‌هۆی‌ سیوله‌ی‌ نه‌ختی‌ به‌ بڕی‌ 11.1 ملیار دۆلار، كه‌ ساڵانه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 131% زیاد ده‌كات. بۆ چاره‌كی‌ چواره‌می‌ (وه‌رزی‌ چواره‌می‌) ئه‌مساڵ (ساڵی‌ 2011) به‌و ئومێده‌ین و پێشبینی‌ ده‌كه‌ین كه‌ بڕی‌ داهات بگاته‌ نزیكه‌ی‌ 25 ملیار دۆلار و پێشبینی‌ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ بڕی‌ قازانج بۆ هه‌ر پشكێك بگاته‌ نزیكه‌ی‌ 5.50 دۆلار).



 ئا: محه‌مه‌د دوكانی‌
س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق