2011-07-28

چوار كچه‌كه‌ی‌ نۆكیا



كۆمپانیای به‌ناوبانگی‌ جیهانی‌ و به‌رهه‌مهێنه‌ری زۆرێك له‌ مۆبایله‌كانی‌ جیهان "نۆكیا" به‌نیازه‌ له‌داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا 4 مۆبایلی نوێ‌ بخاته‌ بازاڕاوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ناوی كچێكه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌مانه‌ن (هێلین – سیندی - زیتا - فیس) له‌گه‌ڵ‌ بوونی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ تایبه‌ت به‌هه‌ر كام له‌و جۆره‌ مۆبایلانه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كۆمپانیای نۆكیا ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌ه‌وه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ هه‌ریه‌ك له‌و مۆبایلانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
یه‌كه‌م: (هێلین) له‌جۆری C701ه‌ و كوالێتی‌ كامێراكه‌ی هه‌شت مێگاپێكسڵ‌ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ‌ بوونی‌ شاشه‌ی كریستاڵی‌ له‌جۆری ( Clear Black) به‌قه‌باره‌ی 3,5 ئینج، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی‌ یه‌ك گێگا هێرتزه‌.
دووه‌م: (سیندی) ئه‌میان له‌جۆی C700ه‌یه‌ كه‌ شاشه‌كه‌ی له‌جۆری (ئه‌مۆلید)ه‌و قه‌باره‌كه‌ی 3,2 ئینجه‌، پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی یه‌ك گێگا هێرتزه‌ و ده‌توانێت وێنه‌بگرێت و ڤیدیۆ تۆماربكات به‌كوالێتی‌ پێنج مێگاپێكسڵ‌.
سێیه‌م و چواره‌م: (زیتا و فیس) كه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌ پێكه‌وه‌ له‌وانه‌، كامێرایان پێنج مێگاپێكسڵه‌ و هه‌مان خێرایی دوو جۆره‌كه‌ی تر.
كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌م مۆبایلانه‌ له‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌نرخه‌كه‌شی تائێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیای نۆكیاوه‌ نه‌دراوه‌.



ئا: بڕوا عوسمان
س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق