2011-07-28

سامسۆنگ ئه‌پڵ‌ و نۆكیا تێده‌په‌ڕێنێت



به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ نوێی‌ كۆمپانیایStrategy Analytics  كۆمپانیای سامسۆنگ توانی‌ هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌پڵ‌ و نۆكیا تێبپه‌ڕێنێت له‌ فرۆشتنی‌ ئامێری‌ مۆبایلی‌ هۆشمه‌نددا له‌سه‌ره‌تای شه‌ش مانگی‌ ئه‌مساڵدا.

كۆمپانیای سامسۆنگ ته‌نها مۆبایلی‌ هۆشمه‌ندی‌ Samsung S IIی‌ به‌هه‌رمهێناوه‌، نیل ماوستۆن شیكاری له‌ كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌توانێت له‌ سێ‌ مانگی‌ داهاتوودا پێش هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ی تر بكه‌وێت له‌ فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیاندا بۆ مۆبایلی هۆشمه‌ند.
سامسۆنگ له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا فرۆشی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانی‌ گه‌یشتۆته‌ نێوان 18 بۆ 21 ملیۆن ئامێر كه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فرۆشی نۆكیا 16,7 ملیۆنه‌ و فرۆشی ئه‌پڵ‌ بۆ مۆبایل له‌جۆری ئای فۆن 20,3 ملیۆنه‌.






ئا: بڕوا عوسمان
س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق