2011-07-25

رانیه‌: هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ سستیی‌ هێڵی‌ ئینته‌رنێت ده‌درێت


دوای‌ ده‌ركردنی‌ چه‌ندین به‌یاننامه‌ و هه‌ڵمه‌تی‌ ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ دژ به‌ سستیی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌ سنووری‌ بیتوێن و خۆشناوه‌تی‌، له‌ ئێستادا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و گرفته‌دان.

به‌ختیار محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌و گه‌یاندنی حاجیاوا، به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: بۆ به‌دواداچوونی‌ گرفتی‌ دانیشتو‌وانی‌ ناوچه‌كه‌مان، له‌ رووی‌ سستیی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت و هێڵی‌ ته‌له‌فۆنی‌ نۆرماڵی‌ ماڵانه‌وه‌، چه‌ند جارێك داوامان له‌ سه‌رووی‌ خۆمان كردووه‌ هاوكاریی‌ بكرێین.

به‌ختیار محه‌مه‌د، كه‌ سه‌رپه‌رشتی هێڵی نۆرماڵی سنووری خۆشناوه‌تی و به‌شێكی بتوێن ده‌كات، وتیشی‌: به‌ڵێنمان پێدراوه‌، كه‌ جگه‌ له‌ كاراكردنی‌ هێڵی‌ ته‌له‌فۆن و زیادكردنی‌ ژماره‌ی‌ به‌شداربو‌وانی‌، له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ بیانی‌ له‌ هه‌وڵداین له‌ رێگه‌ی‌ نۆرماڵه‌وه‌ هێڵێكی‌ گونجاوی‌ ئینته‌رنێت دابین بكه‌ین.

له‌ مانگی‌ رابردوودا گروپی‌ گه‌نجانی‌ راپه‌ڕین كه‌مپینی‌ دژ به‌ سستیی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌ سنووری‌ بیتوێن و پشده‌ری‌ راگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و كه‌مپینه‌وه‌ هه‌زاران ئیمزا كۆكرایه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌ پێشكه‌شكردنی هێڵی ئینته‌رنێتدا له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌.

س: خه‌ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق