2011-07-25

له‌ ڕێگه‌ی‌ (Twitter)ه‌وه‌ حوكمی‌ فه‌نزوێلا ده‌كات


هۆگۆ چاڤێز سه‌رۆكی‌ فه‌نزوێلا كه‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ بووه‌ و ئێستا له‌ كوبا چاره‌سه‌ری‌ كیمیاوی‌ بۆ ده‌كرێت، له‌وانه‌یه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك بێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ تۆڕی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ (Twitter)ه‌وه‌ حوكمی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات.

چاڤێز له‌ زیاتر له‌ (40) په‌یامدا بڕیاریداوه‌ به‌ ته‌رخانكردنی‌ بودجه‌ بۆ پڕۆژه‌یه‌ك له‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت و بونیاتنانی‌ باخچه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نوێ‌ به‌ناوی‌ (سیمۆن پۆلیڤار) پاڵه‌وانی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ئه‌مریكای‌ لاتینی‌، داشنه‌بڕاوه‌ له‌ هاندانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ فه‌نزوێلا له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كوپا ئه‌مریكا كه‌ ئه‌رجه‌نتین میوانداری‌ ده‌كات.

چاڤێز له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ هاڤانا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری‌ كوبا ڤیدل كاسترۆ و ڕائول كاسترۆی‌ برای‌ ئه‌نجامداوه‌ كه‌ ئێستا سه‌رۆكی‌ كوبایه‌، سه‌ره‌ڕای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ڕافاییل كوریا سه‌رۆكی‌ ئیكوادۆر. هۆگۆ چاڤێز كه‌ هه‌رگیز باسی‌ چاره‌سه‌ره‌ كیمیاوییه‌كه‌ی‌ نه‌كردووه‌، زیاتر له‌ (1,8) ملیۆن هاوڕێی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ (Twitter) هه‌یه‌ و په‌یامه‌كانیشی‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ڕه‌سمی‌ فه‌نزوێلا نیشانی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌درێت.


س: خه‌ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق