2011-07-26

سێیه‌م گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ری جیهان یادی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كاته‌وه‌


ماڵپه‌ری یاهووی ئه‌مریكی كه‌ سێیه‌م گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهان یادی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌رز ڕاده‌گرێـت.

چه‌ند ڕۆژێكه‌  یاهوو له‌به‌شی سه‌روه‌ی ماڵپه‌ری هه‌ڵساوه‌ به‌ ڕیكلام كردن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ له‌هه‌مان كاتدا رێكلامیش بۆ مه‌كتووب ئه‌كات به‌وه‌ی كه‌ له‌مانگی ڕه‌ه‌زاندا وه‌رزێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات(مه‌كتووب به‌شێكه‌ له‌ یاهوو وه‌ خزمه‌تگوزرایه‌كانی به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش ده‌كات).
شایه‌نی باسه‌ له‌ ئێستا چه‌ند خه‌مخۆرێك له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ دان و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری (گۆگڵ)ی یه‌كه‌م گه‌وه‌رترین ماڵپه‌ره‌ له‌ جیهاندا له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا لۆگۆكه‌ی خۆی بگۆڕیت بۆ شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌ڕینێك بێت بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و هه‌وره‌ها داوشیان له‌ (فه‌یسبووك)ی دووه‌م گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ری جیهان كردوه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌دا لۆگۆكه‌ی بگۆڕیت ، به‌ڵام تا ئێستا گۆگڵو فه‌یسبووك به‌فه‌رمی وه‌ڵامیان نه‌داوته‌وه‌.


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق