2011-07-26

ئایا كورسی توالیت په‌یوه‌ندی به‌ ویندۆزه‌وه‌ هه‌یه‌؟


له‌وانیه‌ ئه‌م پرسیاره‌ لای زۆر كه‌س سه‌یر بێت ، به‌ڵام بێڵ گه‌یتسی خاوه‌نی گه‌وره‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڕیاریداوه‌ به‌خه‌رج كردنی بڕی 42 ملیۆن دۆلار بۆ داهێنان كردن له‌ كورسی دانیشتنی توالێتدا.

ده‌زگای گه‌یتسی خێرخوازی ئاشكرای كرد كه‌ بێڵ گه‌یتسی دووه‌م ملیاردێری جیهان و خاوه‌نی ئه‌م ده‌زگایه‌ و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ درێژه‌ی كاره‌ خێرخوازیه‌كانیدا بڕیاریداوه‌ به‌ خه‌رج كردنی 42 ملیار دۆلار ئه‌مه‌ش بۆ داهێنان له‌ كورسی دانیشتنیتوالێتدا و داواشی له‌هه‌موو كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌م بواره‌ كردوه‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نمونه‌ی جوان و داهێنان كراو بۆ ده‌زگای گه‌یتسی خێرخوازی بنێرن.
مه‌به‌ستی گه‌یتس له‌م كاره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ 1.5 ملیۆن منداڵ به‌هۆی پیس بوونی ژینگه‌ به‌ پیساییه‌وه‌ ده‌مرن و وه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاته‌ دواكه‌وتوه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌فریقا توالێت هه‌ر نیه‌ ، بۆیه‌ گه‌یتس به‌م كاره‌ی ده‌یه‌وێت هه‌م ژینگه‌ بپارێزت و هه‌م یارمه‌تی ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ژاره‌كانیش بدات.


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق