2011-07-06

هیتاشی ده‌چێته‌ پاڵ سۆنی و تۆشیبا



كۆمپانیای (هیتاشی) گفتوگۆكانی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ خۆگرێدان به‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی نێوان هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیای (تۆشیبا) و (سۆنی) دروستبووه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی پانێلی (LCD)، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ ببێته‌هۆی دروستبوونی گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی دروستكردنی (LCD)ی بچووك له‌ جیهاندا.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له‌كاتی دروستبوونی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ سێ قۆڵییه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ دامه‌زراوه‌ی (Innovation Network)ی ژاپۆنی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێت زیاتر له‌ 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار له‌و بواره‌دا بخاته‌گه‌ڕ.
جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ردوو كۆمپانیای (تۆشیبا) و (سۆنی) سه‌رگه‌رمی یه‌كگرتنی تواناكانیانن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و (LCD)یانه‌ی له‌ سمارتفۆن و كۆمپیوته‌ری تابلێت به‌كاردێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمپانیای (شارپ)ی ژاپۆنیش كه‌ مه‌زنترین به‌رهه‌مهێنه‌ری (LCD)یه‌ له‌ جیهاندا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌نیازه‌ تواناكانی له‌ یه‌كێك له‌ كارگه‌كانی دروستكردنی ته‌له‌فزیۆنی (LCD) چڕبكاته‌وه‌ له‌ دروستكردنی شاشه‌ی (LCD) بچووك.

س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق