2011-07-06

ئه‌ندرۆید كۆنترۆڵمان ده‌كات؟



ئه‌و ئامێرانه‌ی‌ كار به‌ ئه‌ندرۆید ده‌كه‌ن ده‌توانن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ ناو ماڵتدا و ئه‌رك و فرمانه‌كانیشی‌ بخاته‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ خۆیه‌وه‌، هه‌ر له‌ ئامێره‌كانی‌ ڕووناككردنه‌وه‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گاته‌ پێداویستیه‌كانی‌ ڕاهێنانه‌ وه‌رزشیه‌كانت. سیستمی‌ ئیشپێكردنی‌ ئه‌ندرۆید له‌ گوگڵدا له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ دیزاین كراوه‌ بۆ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌له‌فۆنی‌ مۆبایل، جارێكی‌ دیكه‌ تازه‌ كرایه‌وه‌ و ڕووكه‌ش كرا بۆ خزمه‌تگوزاری‌ ئامێری‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كان، به‌ڵام له‌ ئێستادا ته‌واو ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سنووری‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كان تێپه‌ڕێنێت.

له‌م دواییه‌دا گوگڵ بانگه‌وازی‌ له‌سه‌ر پۆلێكی‌ نوێ‌ له‌و ئامێرانه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر سیستمی‌ ئه‌ندرۆید تایبه‌ت به‌ ماڵان كار ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ (تۆنجستن) دابڕاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نێوه‌ندێك له‌نێوان ته‌له‌فۆنی‌ ئه‌ندرۆید، یاخود ئامێری‌ كۆمپیوته‌ری‌ تابلێت و له‌نێوان ئامێره‌ گونجاو و له‌باره‌كانی‌ ماڵه‌وه‌ كار بكات، به‌جۆرێكی‌ وا كه‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ بتوانن كۆنترۆڵی‌ هه‌موو شته‌كان بكه‌ن، له‌ ڕووناككردنه‌وه‌ بیگره‌ تا سه‌لاجه‌ و ئامێره‌كانی‌ دیكه‌. كۆمپانیاكه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ تایبه‌تی‌ ساڵانه‌یدا به‌ په‌ره‌پێده‌ره‌كان كه‌ مانگی‌ ڕابردوو له‌ سان فرانسیسكۆ به‌سترا ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ چۆن (تۆنجستن) وایكردووه‌ یارییكردن له‌سه‌ر ئامێری‌ ئه‌ندرۆیدی‌ تابلێتی‌ زۆرتر بخایه‌نێت، به‌جۆرێكی‌ وا كه‌ ده‌نگی‌ ته‌قینه‌وه‌ و هه‌ڵدانی‌ ڕۆكێته‌كان له‌ ئامێره‌كه‌دا وایكردووه‌ ڕووناكی‌ و گڵۆپه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ ژووره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كز ببن، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌كی‌ تازه‌ خراوه‌ته‌ڕوو ئاسانكاری‌ ده‌كات بۆ ئامێری‌ ئه‌ندرۆید و به‌جێهێنانه‌كانی‌ كه‌ كارلێك و په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئامێر و ته‌نه‌كانی‌ دیكه‌دا.* كۆنترۆڵكردنی‌ ناوماڵ
له‌م باره‌یه‌وه‌ (جۆ برید) كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پڕۆژه‌ی‌ (گۆگل)ی‌ ناوماڵ ده‌كات ده‌ڵێت كه‌ كۆمپانیاكه‌ ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌ندرۆید بكاته‌ سیستمی‌ ئیشپێكردنی‌ نێوماڵ، ئه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ به‌رفراوانكردنی‌ سیستمی‌ (ئه‌ندرۆید ئۆ ئێس)، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ وا له‌ ئامێری‌ ئه‌ندرۆید بكات كه‌ ئامێره‌كانی‌ ناوماڵ كه‌شف بكات و په‌یوه‌ندی‌ و به‌رده‌وامیان پێوه‌ ببه‌ستێت. برید دوو دیزانی‌ بۆ دوو ئامێری‌ (تۆنگستن) خسته‌ڕوو بۆ ده‌رخستنی‌ بیروڕای‌ گوگڵ له‌سه‌ر ئه‌ندرۆید و به‌جێهێنانه‌كانی‌ كه‌ كۆنترۆڵی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ناوماڵ ده‌كات. یه‌كێكیان له‌شێوه‌ی‌ پاكه‌تێكی‌ چوارگۆشه‌ی‌ 6 ئینجیه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ قه‌راغه‌كانیه‌وه‌ ڕووناك بووه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وی‌ دیكه‌یان بریتیه‌ له‌ تۆپێكی‌ سپی‌ به‌ قه‌باره‌ی‌ (ئی‌ ته‌نگستن) كه‌ سیستمی‌ ئه‌ندرۆید ئۆ ئێس ئیشپێده‌كات به‌ بونیه‌تی‌ (Androia@Home)، برات له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ هه‌ردووكیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌ورییانه‌ هه‌میشه‌ په‌یوه‌ستن به‌ یه‌كدیه‌وه‌ له‌ ڕێی‌ فه‌زاییه‌كی‌ زانیارییه‌وه‌. ئه‌م دوو ئامێره‌ی‌ ته‌نگستن به‌ ئامێری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ناسراون، ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌سفی‌ نموونه‌ی‌ یه‌كه‌مینی‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌  كۆمپانیاكانی‌ دیكه‌ی‌ ئیلهامی‌ دیزاینكردنی‌ ئامێره‌كانی‌ دیكه‌یان بۆبێت كه‌ باشترین ئه‌دایان هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌ندرۆید به‌رنامه‌یه‌كی‌ سه‌رچاوه‌ كراوه‌ی‌ هه‌یه‌. ئامێری‌ ته‌نگستن تۆڕی‌ وای‌ فای‌ به‌كارده‌هێنێت بۆ په‌یوه‌ندیگرتن به‌ ئینته‌رنێت و ئامێره‌كانی‌ دیكه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ مواسه‌فاته‌ بێته‌له‌ نوێیه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كه‌ هێزی‌ كه‌مه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش له‌داهێنانه‌كانی‌ گوگڵه‌.
*ئامێره‌ تۆڕییه‌كان
له‌كاتی‌ خستنه‌ڕووی‌ به‌كارهێنانی‌ ئامێری‌ ته‌نگستن له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری‌ دیاریكردنی‌ ناسنامه‌ به‌ له‌ره‌له‌ره‌ بێته‌له‌كانه‌وه‌ (RFID) بۆ كارلێكیان له‌گه‌ڵ پاكه‌تی‌ دیسكه‌كانی‌ (سی‌ دی‌) كه‌ بیتاقه‌ی‌ (RFID) له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه‌. له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی‌ یه‌كێك له‌م پاكه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ نموونه‌ی‌ یه‌كه‌مینی‌ (RFID) ئه‌وا له‌رینه‌وه‌یه‌ك (رنین)ێك په‌یدا ده‌بێت. ئه‌مه‌ش مانای‌ وایه‌ كه‌ هه‌موو دیسكه‌كانی‌ (سی‌ دی‌) چوونه‌ته‌ نێو كتێبخانه‌كه‌مه‌وه‌، به‌پێی‌ وته‌ی‌ بریت. له‌كاتی‌ كلیكردنی‌ دووه‌م له‌سه‌ر (سی‌ دی‌) ئه‌وا ئامێره‌كه‌ ئه‌لبومی‌ مۆسیقاكه‌ ئیشپێده‌كات و له‌ڕێگه‌ی‌ كۆگای‌ (عه‌ماری‌) مۆسیقای‌ كلاودی‌ نوێوه‌ له‌ گوگڵ مۆسیقا ده‌نێرێت. گوگڵ داوای‌ كردووه‌ له‌ په‌ره‌پێده‌ره‌كان كه‌ به‌جێهێنانێك به‌رهه‌م بهێنن و په‌ره‌پێبده‌ن كه‌ كۆنترۆڵی‌ ئامێره‌كانی‌ ناوماڵ بكات. ده‌توانرێت په‌ره‌بدرێت به‌ به‌جێهێنانی‌ ئاگاداری‌ كردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ پله‌ی‌ ڕووناكی‌ ناو ژووره‌كه‌ به‌رزبكاته‌وه‌ و مۆسیقایه‌كی‌ هه‌ڵبژێردراو كار پێبكات.
شاكار محه‌مه‌د >  خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق