2011-07-06

كیبۆردی داهاتوو



له‌ نوێترین دیزاینی‌ كیبۆرددا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فۆجیتسۆ)ه‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێنرێت و بریتییه‌ له‌ كیبۆردێك به‌ناوی (Key Less Lifebook) كه‌ به‌شێوازێك دروستكراوه‌ هه‌رگیز وابیر نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رهه‌مبهێنرێت كه‌ گونجاوه‌ بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی‌ كیبۆرد.

جگه‌ له‌ جوانی‌ و شێوه‌ی نایابی ئه‌م كیبۆرده‌ به‌شێوه‌ی له‌مس كارده‌كات و ده‌توانرێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ڕێكبخرێت كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت، ده‌توانیت به‌پێی‌ گونجاوی‌ خۆت جێگای‌ هه‌ریه‌ك له‌ پیته‌كان یاخود كۆمه‌ڵه‌ پیتێك پێكه‌وه‌ بگۆڕیت و كاری خۆتی پێ‌ ئه‌نجام بده‌یت.
له‌هه‌مووی‌ گرنگتر ده‌توانرێت ڕه‌نگی‌ كۆمه‌ڵێك له‌ پیته‌كان بگۆڕدرێت به‌ڕه‌نگی‌ دیكه‌ واته‌ ده‌توانرێت له‌یه‌ككاتدا كیبۆرده‌كه‌ كۆمه‌ڵێك ڕه‌نگ وه‌ربگرێت، هه‌موو پیته‌كانی‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی له‌سه‌ره‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ له‌ زمانی‌ كوردیدا و به‌ به‌كارهێنانی‌ پیته‌ به‌رامبه‌ره‌كان.
كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ئێستا له‌ ته‌واوبووندایه‌ و یه‌كێك ده‌بێت له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌كانی كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق