2011-07-06

دواجار گۆگڵیش تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته‌كار



( Google+) له‌ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی‌ كرد به‌ كاركردن به‌ ژماره‌یه‌كی‌ دیاریكراو له‌ به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ وه‌ك هه‌وڵێكی‌ تاقیكردنه‌وه‌ وایه‌.

*به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن هاوڕێكانیان له‌ بازنه‌یه‌كی‌ جیاكراوه‌دا جیابكه‌نه‌وه‌.
*لاپه‌ڕه‌ی‌ وێب په‌یجی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌رده‌وام له‌ نوێبوونه‌وه‌دا ده‌بێت به‌ خشته‌یه‌ك له‌ كۆمێنت و وێنه‌ و ئه‌و لینكانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێكانه‌وه‌ به‌شداری‌ پێ‌ ده‌كرێت (شێر ده‌كرێت) (shared by friends).
هه‌فته‌ی گوگڵ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ خسته‌كار له‌ هه‌وڵێكدا بۆ كێبڕكێ‌ و به‌ربه‌ره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووكدا له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارییه‌كدا كه‌ هه‌موو وێب سایته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ر به‌خۆی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ‌ ده‌دات له‌ناویشیاندا (Gmail). (Google+) به‌شێوازێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ فه‌یسبووك (Facebook) دروستكراوه‌، له‌گه‌ڵ (پرۆفایل پیكچه‌ر profile pictures) و (سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌واڵ) كه‌ كرۆكی‌ سه‌ره‌كی‌ دروستده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده‌ هاوڕێیانی‌ به‌كارهێنه‌ران و یاخود په‌یوه‌ندییه‌كان له‌چه‌ند بازنه‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌  به‌ گروپكراودا هه‌ڵده‌بژێردرێن به‌رامبه‌ر به‌ حه‌وزی‌ سه‌ره‌كی‌ هاوڕێیانی‌ ناوازه‌ له‌ فه‌یسبووكدا.
له‌ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌دا (Google+) ده‌ستیكردووه‌ به‌كاركردن به‌ ژماره‌یه‌كی‌ دیاریكراو له‌ به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ وه‌ك قۆناغێكی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ (trial) وایه‌. ته‌نیا ئه‌وانه‌ی‌ (invite) ده‌كرێن بۆ په‌یوه‌ندیكردن ده‌توانن یه‌كه‌مجار و له‌سه‌ره‌تاوه‌ 
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ به‌كاربهێنن. هێشتا گوگڵ ئه‌وه‌ی‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ی‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان ده‌ستبه‌كاربوون و كارا ده‌بێت. خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ له‌ حاڵی‌ حازردا ڕاگه‌یاندنی‌ زۆری‌ بۆ نه‌كراوه‌. بۆ دروستكردنی‌ (Google+)، كۆمپانیاكه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وێنه‌كێشانی‌ سنووره‌كانی‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ ئه‌ویش له‌ ده‌رئه‌نجامی‌ چه‌ند شكستێكی‌ گه‌وره‌دا كه‌ بریتیبوون له‌ (Google Wave) و (Google Buzz)، خزمه‌تگوزاری‌ (micro-blogging) كه‌ خرایه‌ڕوو به‌هۆی‌ چه‌ند لێدانێكی‌ نهێنیه‌وه‌ شكستی‌ پێدرا. (برادلی‌ هۆرۆویتز)ی‌ زمانحاڵی‌ گوگڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: (ئێمه‌ له‌ (Buzz)وه‌ زۆر شت فێربووین، یه‌كێكیش له‌و شتانه‌ی‌ كه‌ فێری‌ بووین ئه‌وه‌ بوو كه‌ هه‌لێكی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ بازاڕ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی‌ كه‌ ده‌دوێن له‌ ترسی‌ خه‌ڵكان له‌ باره‌ی‌ نهێنی‌ (privacy) و چۆنیه‌تی‌ به‌شداریپێكردنی‌ زانیاری‌ و داتاكانیان (information is shared). له‌ مانگی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵدا ده‌ركه‌وت كه‌ گوگڵ (Google) پتر له‌ یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ری‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا به‌لای‌ وێب سایته‌كه‌ی‌ (پێگه‌كه‌ی‌) خۆیدا ڕاكێشاوه‌، پتر له‌هه‌ر كۆمپانیاكانی‌ دیكه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌زگای‌ (comScore) ئه‌نجامیداوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابووه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ پتر كاته‌كانیان له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك (Facebook) به‌سه‌ربردووه‌، تێكڕای‌ ته‌واوی‌ سه‌ردانیكاری‌ (به‌كارهێنه‌ری‌) ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ مانگی‌ ئایاردا 375 خوله‌كی‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ فه‌یسبووك به‌سه‌ربردووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ 231 خوله‌ك كه‌ بۆ پێگه‌ی‌ گوگڵی‌ ته‌رخانكردووه‌. پێده‌چێت (Google+) بۆ ئه‌وه‌ دیزاین كرا بێت تا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ له‌سه‌ر هێڵی‌ ئینته‌رنێت (online properties) به‌شێكی‌ زۆر به‌رفراوان و به‌ربڵاوبێت له‌چاو تاقیكردنه‌وه‌ و ئه‌زموونه‌ ڕۆژانه‌ییه‌كانی‌.

ئا: شاکار محه‌مه‌د
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق