به‌پێى دواین ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه له ئێستاى جیهان له(30%) ى دانیشتوان هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن.
ئه‌و ئاماره له‌لایه‌ن تۆرِى (ئینته‌رنێت وۆرلد ستاتس)ى جیهانییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه، له ئێستاى جیهان (30%) ى كۆى دانیشتوان هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، ئه‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هێنده‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه له كۆتایى ساڵى 2000 ئه‌و هیڵهیان به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها له‌زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاماره‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، له‌ووڵاتى چین ئه‌وانه‌ى ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن گه‌یشتۆته (485) ملیۆن كه‌س واته رِێژهى (36.3%) كۆى گشتى دانیشتوانى و له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش (245) ملیۆن هاوڵاتى ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، كه‌ده‌كاته رِێژهى (78.2%) ى كۆى دانیشتوانه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها ووڵاتانى (لیبیریا و ئه‌سیوپیا و سۆماڵ) له‌خواره‌وه‌ى ئه‌و ووڵاتانه‌ن كه له خواره‌وه‌ى ئامارهكانهوهن له‌به‌كارهێنانى تۆرِى ئینته‌رنێت.
س:كورديو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق