بریاره له سبه‌ینىَ وه كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ وه‌ك پێشتر له‌رێى كورته‌نامه‌وه به‌شداربوانى ئاگادار كردبویه‌وه ،په‌یوه‌ندی به‌شداربوانى بگۆرێت بۆسستمى چركه و كۆره‌ك تیلیكۆمیش زووتر به‌سستمى چركه‌كارى كردوه به‌لاَم فانۆس وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه.
كوردی‌و په‌یوه‌ندى كرد به به‌رپرسى رِاگه‌یاندنى كۆمپانیاى كۆره‌ك تیلیكۆم ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات به‌لاَم
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رِاژه‌ى به‌شداربوانى كۆرِه‌ك تیلیكۆم پێى رِاگه‌یاندین:كۆرِه‌ك ده‌مێكه سستمى چركه به‌كارده‌هێنیت و له‌وكاته‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كانى كردوه به‌دینار سستمى چركه په‌یرِه‌و ده‌كات به‌لاَم نرخى په‌یوه‌ندیكردن بۆیه‌ك ده‌قیقه ته‌نها 84 دیناره و نابێته 120دینار.
سه‌باره‌ت به‌م برِیاره تازه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رچاوه‌كه وتى :هیچ رێنماییه‌كمان بۆنه‌هاتوه ،سیستمى كارى كۆره‌ك تیلیكۆم چركه‌یه‌و ده‌قیقه‌ى 74دیناره ،واته نرخى یه‌ك چركه په‌یوه‌ندى 1.4دیناره .
له‌لایه‌كى تره‌وه كۆمپانیاى فانۆس بۆپه‌یوه‌ندییه‌كان بىَ ئاگایى خۆیان له‌و بریارِه نیشان ئه‌ده‌ن و رایده‌گه‌ێنن ئه‌وان هیچ رێنماییه‌كیان بۆنه‌هاتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى فانوس تیلیكۆم به كوردیوى راگه‌یاند:تائێستا هیچ رێنماییه‌كمان بۆنه‌هاتوه كه‌سیستمى په‌یوه‌ندییه‌كانمان ببێت به‌چركه‌و نه‌شمان بوه،له‌ئێستاشدا نرخى فانوس بۆ فانوس و بۆ ئاسیا نرخى یه‌ك ده‌قیقه 50دیناره و بۆ ئه‌وانى تر ده‌قیقه‌ى 100دیناره،و گۆرانگارى له‌نرخ وپه‌یوه‌ندیدا ناكرێت.
له‌چه‌ند رۆژى رابردودا ئاسایسێڵ له‌رێى كورته نامه‌وه به‌شداربوانى خۆى ئاگادار كرده‌وه كه‌به‌پێى رێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى راگه‌یان وگه‌یاندن و په‌رله‌مان هێڵه‌كه‌ت ده‌گۆرێت بۆسستمى چركه له21ى ئابه‌وه 3500دیناریش به‌دیارى وه‌رده‌گرێت پێشتر عه‌بدولاَ حه‌سه‌ن به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانى كۆمپانیاى ئاسیاسیڵ به كوردیوى رِاگه‌یاندبوو كه ئه‌مه ره‌نگه كێشه بۆ ئاسیاسێڵ بنێته‌وه به‌لاَم ئێمه رونكردنه‌وه بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه.
هاوكات دژى ئه‌و بریاره‌ى ئاسیا سێڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌نجى گه‌رمیان كه‌مپینێكیان له‌سه‌ر تۆرى فه‌یسبوك رِاگه‌یاندوه و هه‌ره‌شه‌ى گۆرینى سیمكارتى ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كه‌ن.
س: كورديو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق