2011-08-20

Spam King له‌ لاس فیگاس ده‌ستگیر كرا


هیچ كه‌سێك نیه‌ ڕۆژێك ئینته‌رنێتی به‌كارهێنابێت و له‌ نێو ئیمه‌ێڵه‌كه‌ی په‌یامی‌ نه‌خوازاوی بۆ نه‌هاتبێت ، ئه‌م جاره‌یان پاشای په‌یامه‌ نه‌خوازراوه‌كان( Spam King )كه‌ ناوی Sanford Wallace ده‌ستگیر كرا.

Sanford Wallace  ته‌مه‌ن 43 ساڵ كه‌ دانیشتووی Las Vegas و چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی FBI له‌ ویلایه‌تی California ده‌ستگیر كرا.
ده‌ستگیركردنی ناوبراو له‌ دوای تۆماركردنی داوایه‌كی یاسایی له‌ لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه‌ هات و له‌داواكه‌ی فه‌یسبووكدا هاتوه‌ كه‌ Sanford Wallace   هه‌ڵساوه‌ به‌ ناردنی 27 ملیۆن په‌یامی نه‌خوازرا و تێكدانی 500 هه‌زار به‌شداربووی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ ساڵه‌كانی 2008 بۆ 2009 و وه‌ داوای 711 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بو له‌ Sanford Wallace   به‌ هۆی ئه‌و زیانه‌ی به‌ری كه‌وتوه‌.
جگه‌ له‌مه‌ش له‌ ساڵی 2008 Sanford Wallace  هه‌ڵسا به‌ ناردنی په‌یامی بێكه‌ڵك junk mail بۆ سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی Myspace..
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ داواكاری گشتی ڕایگه‌یاند كه Sanford ئه‌و كارانه‌ی له‌ ڕێگای پڕۆگرامێكی تایبه‌ته‌وه‌ كردوه‌ كه‌ خۆی دروستی كردوه‌ و وه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ ناردنی نامه‌ی قه‌ڵب(ته‌زویر) بۆ به‌شدابوانی فه‌یسبووك و وه‌ كاتێك كلیكی له‌سه‌ر بكرابایه‌ ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ته‌واوی زانیاریه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ بۆ Sanfordده‌چوو ،وه‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاره‌شی له‌وه‌بوو كه‌ ئه‌و نامانه‌ به‌ ناوی هاوڕێكانه‌وه‌ بۆ به‌شداربوانی فه‌یسبووك ده‌چوو.
جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ Sanford Wallace  نزیكه‌ی 20 ساڵه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات و وه‌ نازناوی پاشای په‌یامه‌ نه‌خوزراوه‌كانی پێدراوه‌ كه‌ ئاستێكی ئێجگار به‌رزی هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵخه‌ڵتاندن و نارندنی ئه‌م جۆره‌ په‌یامانه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت.

س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق