2011-08-09

سیسته‌می ئه‌ندرۆید له‌ 50% مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی جیهان داگیر ده‌كات


سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی گۆگڵ توانی ژماره‌یی پێوانه‌یی نوێ تۆماربكات به‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ لایه‌ن مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌می 2011 واته‌ مانگه‌كانی (4 و 5 و 6)گه‌یشته‌ 48% هه‌موو مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانی جیهان ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای كانالیس تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژی.

هه‌وره‌ها به‌ پێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای ABI Research كه‌ ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ی كانالیس تایبه‌ته‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژی ئاشككرای كردوه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2016 به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر  له‌  45% هه‌موو سیسته‌می مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانی جیهان .
جێگای ئاماژه‌پێكردنه‌ فرۆشتنی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌ره‌و پێش چونێكی مه‌زنی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و له‌مساڵدا به‌ ڕێژه‌ی 73% زیادی كردوه‌ له‌ چاو ساڵی ڕبردوو وه‌ ته‌نها له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵێ 2011 زیاتر له‌ 107.7 ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند فرۆشراوه‌.


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق