كۆمپانیای ئاسیاسێل له‌سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی (21)ی ئه‌م مانگه‌وه سیستمی خوله‌ك بۆ سیستمی چركه ده‌گۆڕێت‌و سه‌رجه‌م به‌شداربووانی هێڵی ئاسیاسێڵیش ده‌گرێته‌وه،بێجگه له ژماره چوار سه‌نتییه‌كان.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمپانیای ئاسیاسێل به سایتی (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: رۆژی (27)ی مانگی رابردوو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كۆمپانیاكانی مۆبایل به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی گه‌یاندن‌و راگه‌یاندنی كۆمپانیای عێراق (CNC) كه هه‌ردووكیان سه‌ر به په‌رله‌مانی عێراقن، كۆمه‌ڵێك بڕیاریان ده‌ركرد، له‌وانه پابه‌ندكردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ‌و كۆمپانیاكانی دیكه، به په‌یڕه‌وكردنی سیستمی چركه له جێگه‌ی سیستمی خوله‌ك.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمپانیای ئاسیاسێل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر خواستی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ نه‌بووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ناچاكراوه كه پابه‌ند بێت به‌په‌یڕه‌وكردنی سیستمی چركه‌وه، وتیشی: "بۆیه كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له رۆژی (21)ی ئه‌م مانگه‌وه سیستمی چركه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كانی بێجگه له‌گه‌ڵ ژماره چوار سه‌نتییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات".
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نرخی په‌یوه‌ندی بۆ یه‌ك چركه (2) دینار ده‌بێت، وتیشی:"به‌شداربوو چه‌ند چركه په‌یوه‌ندی بكات ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چركانه یه‌كه‌ی لێ ده‌ڕوات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كۆمپانیای ئاسیاسێڵ وه‌ك دیارییه‌ك (3500) دینار دیاری ده‌دات هه‌موو به‌شداربووییه‌كی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ.
سه‌باره‌ت به‌و هێڵه به‌شداربوانه‌ی ناسراون به "چوار سه‌نتییه‌كان"، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمپانیای ئاسیاسێل ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئه‌و سیستمه له‌گه‌ڵ ژماره چوار سه‌نتییه‌كان پپاده ناكات‌و ژماره چوار سه‌نییه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
س: خه‌ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق