مایكرۆسۆفت مێزه‌كه ڕووه و هاككه‌ره‌كان ده‌سوڕێنێ ئه‌ویش به‌پێشكه‌شكردنی 250000 دۆلار وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بتوانێت ویندۆزه‌كه‌ی له هێرشی ئینته‌رنێتی (cyber-attacks) بۆ بپارێزێت.
گه‌وره به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانی مایكرۆسۆفت به‌هیوای ئه‌وه‌ن كه ڕاوچییه‌كان بگۆڕن بۆ پاسه‌وانی باڵنده ئه‌ویش به پێشكه‌شكردنی 250000 دۆلار بۆ هاككه‌ره‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌پێناو په‌ره‌پێدانی سیستمێكی نوێی پارێزگاری بۆ سۆفتوێره‌كه‌یان (به‌رنامه‌كه‌یان). خه‌ڵاتی (BlueHat)ی كۆمپانیاكه كه له‌هه‌موو شوێنێكدا بۆ پرۆگرامسازه‌كان كراوه‌یه، 200000 دۆلار ده‌دات به‌و كه‌سه‌ی كه بیرۆكه‌یه‌كی پێ بێت و حوكمی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت كه باشترین و نوێترین ڕێگه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه ئینته‌رنێتییه‌كان.
دوو پرۆگرامسازی دیكه‌ش له‌سه‌روو ئه‌وه‌وه 50000 دۆلاره‌كه‌ی خه‌ڵاتی دووه‌م له‌نیوانیاندا به‌ش ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان (MSDN)ێكی جیهانی وه‌رده‌گرن كه ڕێگه‌یان پێده‌دات به‌رنامه‌كه‌ی (سۆفتوێره‌كه)ی خۆیان بۆ كۆمپانیاكه په‌ره‌پێبده‌ن كه نرخه‌كه‌ی 10000 دۆلاره. له ده‌سته‌واژه‌ی (terminology) ئای تی-دا، خه‌ڵات ده‌درێت به باشترین (ته‌كنۆلۆژیای بچووككردنه‌وه‌ی كاتی ئیشپێكردنی دیزاینكراو بۆ به‌رگرتن له به‌كارهێنانی خاڵه لاوازه‌كانی سه‌لامه‌تی میمۆری). (كاتی ماسۆریس)، گه‌وره سكرتێری ستراتیژی سه‌نته‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاسایشی مایكرۆسۆفت ده‌ڵێت: "ئه‌مه یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی هانده‌ره كه تائێستا مایكرۆسۆفت خستبێتیه‌ڕوو، به‌تایبه‌تیش له‌بواری پیشه‌سازیدا. ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌ڕوانین كه ژیانی تاوانباران گرانبه‌هاتر بكه‌ین، هه‌رچه‌نده نرخی خه‌ڵاته‌كه چه‌ندان دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت. ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌ڕوانین كه توێژه‌ره‌وه‌كانی بواری پیشه‌سازی و ئه‌كادیمی و ئاره‌زوومه‌ندان سروشی داهێنیان تیادا بخولقێت". مایكرۆسۆفت ده‌یه‌وێت پتر هانی شاره‌زایانی بواری ئاسایشی كۆمپیوته‌ر (سیكوریه‌تی) بدات تا بیر له‌و ڕێگایانه بكه‌نه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر كه‌مده‌كاته‌وه. له‌وه ده‌ڕوانین كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا هاوبه‌شی بكه‌ین بۆ بنیاتنانی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه پێوانه‌ییه‌كانی پیشه‌سازی. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین خه‌ڵاتی (بلو هات) (BlueHat Prize) توێژه‌ره‌وه و ئه‌كادیمیه زۆر بلیمه‌ته‌كانی جیهان هانده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێبه‌ڕكێیه (كێشه) سه‌ره‌كییه‌كانی ئاسایشی كۆمپیوته‌ر و هه‌لێكیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تا كاریگه‌ریی بكه‌نه سه‌ر جیهان).
سیستمی ئیشپێكردنی ویندۆزه‌كانی مایكرۆسۆفت، زۆر به به‌رفراوانی و كشتگیریی له‌جیهاندا به‌كارده‌برێن، به‌ڵام به جه‌ماوه‌ریبوونی بووه‌ته‌مایه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی هاككه‌ره‌كانی (چه‌ته‌كانی) كۆمپیوته‌ر كه به‌رده‌وام به‌رنامه‌ی خراپ داده‌نێن بۆ دزینی زانیاری و داتای كه‌سیی (شه‌خصی) به‌كارهێنه‌ران. له ساڵی 2004دا توێژینه‌وه‌یه‌ك كه وابه‌سته بوو به په‌یوه‌ندی بازاڕه‌كانی كۆمپانیاكانه‌وه گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه سیستمی ویندۆزی ئێكس پی (Windows XP system) بێ پارێزگارییه. كۆمپانیاكه چه‌ند چاكسازییه‌كی له سیستمه‌كانی ئیشپێكردنی ویندۆزی 7 و ڤێستادا (Vista and Windows 7) كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ران ده‌كرا كه به‌رنامه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسی سێیه‌م به‌ش (third-party anti-virus) به‌كاربێنن تا له‌دژی هاككه‌ره‌كان پارێزگاری بكات و دوای ئه‌وه‌ش سیستمه‌كان هه‌ر لاوازبوون. زانا و توێژه‌ره‌وه‌كان تا یه‌كی نیسانی ساڵی 2012یان له‌به‌رده‌مدایه تا بتواننن بیرۆكه‌كانیان په‌ره پێ بده‌ن ئه‌ویش ئه‌و كاته‌یه كه لیژنه‌ی ئه‌ندازیاره‌كانی ئاسایشی مایكرۆسۆفت بڕیار له‌سه‌ر گونجاوترینیان ئه‌ده‌ن.
ئا: محمد دوكانى
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق