2011-08-17

په‌یوه‌ندی‌ ڤیدیۆیی بۆ ئای پاد 2



كۆمپانیای سكایپ كه‌ خاوه‌نی‌ به‌رنامه‌ی سكایپه‌ بۆ په‌یوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ناردنی‌ وێنه‌ به‌هۆی تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ توانیان بگه‌ن به‌ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵدا كه‌ ئه‌ویش كاركردنی‌ به‌رنامه‌كه‌یه‌ له‌نێو ئامێری ئای پادی‌ 2دا.

له‌كاتێكدا كه‌ به‌رنامه‌ی سكایپ بوونی‌ هه‌بوو له‌ ئای پاد 1 دا، به‌ڵام ته‌نها بۆ په‌یوه‌ندی‌ ده‌نگی‌ به‌كارده‌هات و نه‌ده‌توانرا بۆ په‌یوه‌ندی ڤیدۆیی به‌كاربێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌كانی‌ سكایپ (ڕیك ئۆستیرلۆ) وتی‌: "ئامێرێكی‌ شاشه‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌كو ئای پاد 2 كه‌ وه‌كو شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر وایه‌ و ده‌توانرێت به‌شێوه‌ی ئاسۆیی و ستوونی‌ به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا سكایپ گونجاوترین به‌رنامه‌یه‌ بۆی كه‌ ده‌توانرێت ئێستا به‌كاربێت بۆ ئای پاد 2 له‌هه‌ر كات و شوێنێكدا كه‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت ده‌ستبه‌ربووبێت ته‌نانه‌ت له‌نێو ئۆتۆمبێل.
شایه‌نی‌ باسكردنه‌ پێش ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ئای پاد2 به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌نگی‌ و ڤیدیۆییه‌كانیان پشتیان ده‌به‌ست به‌ به‌رنامه‌ی سكایپ تایبه‌تی‌ به‌ ئای پاد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌توانن به‌بێ‌ كێشه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌كاربهێنن.
ئێستا كۆمپانیای سكایپ به‌شێكه‌ له‌كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پاش ئه‌وه‌ی له‌مانگی‌ ئایاری‌ 2011 به‌بڕی 8,5 ملیار دۆلار مایكرۆسۆفت بووه‌ خاوه‌نی‌ سكایپ و له‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ ئه‌مساڵیشدا له‌گه‌ڵ‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك كه‌ خاوه‌نی‌ 750 ملیۆن به‌شداربووه‌، گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنی‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بتوانرێت به‌هۆی سكایپه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ ڤیۆدیۆیی له‌ فه‌یسبووكدا ئه‌نجامبدرێت.




ئا: بڕوا عوسمان
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق