گروپێك له هاككه‌ران كه ناوی خۆیان ناوه "ئه‌نۆنیۆمس anonymous" له په‌یامێكیاندا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ڕایانگه‌یاند كه چوونه‌ته ناو سایتی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا و سایته‌كه‌یان شكاندووه ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له دژی كپكردن و بێده‌نگكردنی خۆپیشاندانی گه‌لانی سوریا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سوریاوه "به‌شار ئه‌سه‌د".
گرووپه‌كه له په‌یامێكیاندا كه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرایه‌وه ڕایانگه‌یاند كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سایتی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا و ئه‌و سایته‌یان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاككردووه، هه‌ره‌وه‌ها گرووپی "ئه‌نۆنیۆمس"یان له‌سه‌ر "تمبلر للمدونات القصیره"ی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی سایتی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا بڵاوكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی دووباره دیزاین و وێنه‌ی ئاڵای سوریان كێشا و لۆگۆی گرووپه‌كه‌یان تێدا داناوه له‌ناو لۆگۆكه‌دا كه‌سێكی تێدایه كه له شوێنی سه‌ریدا نیشانه‌ی پرسیاری له شوێن دانراوه.
گرووپه‌كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی (صور متڤاهرین مچرجین بالدما‌و) كه په‌یوه‌ندیداره به‌خۆپیشانده‌رانی سوریا په‌یامێكیان ئاراسته‌ی گه‌لی سوریا كرد. گرووپه‌كه له په‌یامه‌كه‌یاندا هاتووه "بۆ گه‌لی سوریا: جیهان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه دژی ڕژێمه دڕنده‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د"، له‌په‌یامه‌كه‌یاندا بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: "بزانن كه كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌دایه، دیكتاتۆره‌كان ته‌نها هێز به‌كاردێنن، چونكه له‌وه زیاتر هچ شتێكی تریان پێنیه".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌دا گروپێك له‌پشگیران و لایه‌نگرانی ڕژێمی سوریا، كه ناوی خۆیان ناوه "هێزی ئه‌لیكترۆنی سوریا" له په‌یامێكیاندا ڕایانگه‌یاند كه تۆڵه له گرووپی ئه‌نۆنیۆمس ئه‌كه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه كردوویانه‌ته سه‌ر ماڵپه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا و ماڵپه‌ره‌كه‌یان ناشرین كردووه، له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌یاندا كه له سایتی "ئه‌نه‌ن پله‌س" بڵاویانكرده‌وه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی لاشه‌ی خۆپیشانده‌رانی سوریا دانراوه كه گوایه له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی سوریاوه كوژراون له‌سه‌ری نووسراوه "تیرۆریسته‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سوپای سوریا‌و سورییه‌كان ده‌كوژن".
ده‌ڵێن "له‌به‌رامبه‌ر هاككردنی ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا، خه‌ڵكی سوریا بڕیاریداوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت له ماڵپه‌ره لاوازه‌كانتان".
شایه‌نی باسه كه گرووپی ئه‌نۆنیۆمس ناسراوه به هاككردنی CIA و FBI له‌دوا په‌یامیاندا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری یوتیوب بڵاویانكرده‌وه ده‌ڵێن "له پێنجی نۆڤه‌مبه‌ری 2011دا فه‌یسبووك له‌ناو ده‌به‌ین و كۆتایی پێدێنین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌یسبووك زانیاری به‌كارهێنه‌رانی به‌دامه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌فرۆشێت و زانیاری تایبه‌تی بۆ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئاشكراده‌كات و داوا له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه شاره‌زان له هاككردندا یارمه‌تیان بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵایتی فه‌یسبووك".
و: ئارام فارس
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق