2011-08-17

كۆریای‌ باشوور یه‌كه‌مین وڵاته‌ له‌خێرایی ئینته‌رنێتدا



له‌ ڕاپۆرتی‌ درێژ و تێروته‌سه‌لدا كۆمپانیای‌ (akamai) كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ (پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ خه‌زنكردنی‌ مه‌له‌فه‌كان و زۆر له‌ خزمه‌تگوزرارییه‌كانی‌ دیكه‌) له‌باره‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌.

ڕاپۆرتێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌ چاره‌كی‌ دووه‌می‌ (وه‌رزی‌ دووه‌می‌) ساڵی‌ 2011 ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستووه‌ كه‌ كۆریای‌ باشوور له‌پێشی‌ پێشه‌وه‌ی‌ هه‌موو وڵاتانی‌ جیهاندایه‌ له‌باره‌ی‌ خێرایی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌، كۆریای‌ باشوور تێكڕای‌ خێرایی‌ ئینته‌رنێت تێیدا ده‌گاته‌ 14 مێگا بۆ هه‌ر چركه‌یه‌ك له‌ دوای‌ ئه‌ویش هۆنگ كۆنگ دێت و ئینجا ژاپۆن و ئه‌مریكاش پله‌ی‌ چوارده‌یه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، كۆمپانیای‌ (akamai) توانستی‌ تێكڕای‌ خێرایی‌ خستۆته‌ڕوو له‌ پێگه‌كه‌ی‌ خۆیدا و تێبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ تێكڕای‌ خێرایی‌ ئینته‌رنێت له‌لای‌ كۆریای‌ باشوور و ئه‌مریكا كه‌ تێكڕای‌ خێرایی‌ گه‌یشتۆته‌ پێنج مێگا و ئینجا سعودیه‌ دێت كه‌ تێكڕای‌ خێرایی‌ ئینته‌رنێت تیایدا گه‌یشتۆته‌ دوو مێگا له‌ چركه‌یه‌كدا. دیاره‌ لوبنانیش له‌ پێشی‌ پێشه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهاندایه‌ له‌باره‌ی‌ هێواشی‌ و خاوی‌ تێكڕای‌ خێرایی‌ ئینته‌رنێت تیایدا، ڕێژه‌ی‌ 61%ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌ لوبناندا خێراییه‌كه‌ی‌ له‌خوار 256 كیلۆبایته‌ بۆ هه‌ر چركه‌یه‌ك و كۆی‌ تێكڕای‌ خێرایی‌ ئینته‌رنێت له‌ لوبناندا ده‌گاته‌ 350 كیلۆبایت له‌ چركه‌یه‌كدا، ئۆزباكستانیش پله‌ی‌ دووه‌م به‌ده‌ستدێنێت دوای‌ لوبنان له‌باره‌ی‌ خاوی‌ و هێواشی‌ تێكڕای‌ خێرایی‌ په‌یوه‌ندی‌ ئینته‌رنێت تیایدا و لیبیاش پله‌ی‌ سێیه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌مه‌ڕ هێواشی‌ خێرایی‌ په‌یوه‌ندی‌ ئینته‌رنێت تیایدا.


ئا: شاكار محمد
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق