2011-08-17

Lion سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ



ئه‌م سیستمه‌ش پتر له‌ به‌كارهێنه‌ری‌ ئاسایی‌ هه‌واداران و ئاره‌زوومه‌ندانی‌ ته‌كنۆلۆژیا بۆ لای‌ خۆی‌ ڕاده‌كێشێت.
تاڕاده‌یه‌ك شتێكی‌ ئه‌سته‌مه‌ دیزاینی‌ كۆپییه‌كی‌ (نوسخه‌یه‌كی‌) نوێ‌ له‌ سیستمێكی‌ ئیشپێكردن بكه‌یت كه‌ زه‌مه‌نێكی‌ به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه‌ و كه‌مێك كۆن بووه‌، ئیدی‌ چۆن ده‌توانیت هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی‌ دیكه‌ی‌ به‌رچاوی‌ بۆ زیاد بكات له‌پێناو بره‌وپێدان و سه‌رنجڕاكێشانی‌ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی‌ كه‌ حه‌زیان له‌ نوێبوونه‌وه‌یه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ پشتئه‌ستووری‌ كه‌ی‌ به‌ كه‌ره‌سه‌ی‌ نا پێویست؟ هه‌روه‌ها به‌چ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری‌ و خاسكاری‌ و چاكسازی‌ تیادا ده‌كه‌یت به‌جۆرێكی‌ وا كه‌ به‌لای‌ به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ سه‌رنجڕاكێش و سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ خۆت بڕه‌وێنیته‌وه‌ كه‌ حه‌ز به‌و گۆڕانكارییانه‌ ناكه‌ن؟
له‌گه‌ڵ سیستمی‌ ئیشپێكردنی‌ (ماك)ی‌ (OS X 10) كه‌ به‌ (Lion) ناسراوه‌، ئه‌پڵ گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی‌ فه‌لسه‌فی‌. دیاره‌ ئه‌پڵ شێوازێكی‌ كۆنی‌ گرتووه‌ته‌به‌ر كه‌ زۆر پابه‌ندبووه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌ر و په‌ره‌سه‌ندووه‌، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ به‌توندی‌ خۆی‌ ڕزگاركردووه‌ له‌و شتانه‌ی‌ كه‌ وه‌ك توحفه‌ و باله‌ی‌ كۆن داده‌نران. ئه‌مه‌ش كارێكی‌ باشه‌ به‌لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ حه‌زیان له‌ كاروباری‌ سه‌رنجڕاكێش و په‌ره‌سه‌ندووه‌. ڕه‌نگه‌ به‌لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌شه‌وه‌ كه‌ قێز له‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ جۆری‌ خواردنه‌كه‌یان بگۆڕن وا نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و شێوازه‌ی‌ كه‌ Lionی‌ تیادا به‌رجه‌سته‌ كراوه‌ كارێكی‌ سه‌ركه‌شانه‌یه‌، به‌جۆرێكی‌ وا كه‌ یه‌كسه‌ر ده‌توانیت له‌ كۆگاكانی‌ (مخزن) به‌جێهێنانی‌ (ماك)ه‌وه‌ دایبه‌زێنیت، ئه‌ویش به‌رامبه‌ر 30 دۆلار. ده‌توانیت له‌سه‌ر سی‌ دیش بیكڕیت، یاخود له‌ بۆكسێكدا، چونكه‌ ئه‌و توانای‌ چوار گێگابایت داونلۆدی‌ هه‌یه‌. خۆگه‌ر هاتوو په‌یوه‌ندی‌ گرتن به‌ئینته‌رنێته‌وه‌ زۆر خاو و هێواش بوو، یاخود هاوبه‌شی‌ مانگانه‌ به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ زۆر به‌كۆتوبه‌ند بوو، ده‌توانیت له‌ كۆگاكانی‌ ئه‌پڵه‌وه‌ دایبه‌زێنیت، یاخود له‌شێوه‌ی‌ فلاش میمۆرییه‌كدا (یو ئیس بی‌)دا بیكڕیت، ئه‌ویش له‌كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌دا (مانگی‌ ئاب).

•    ئامرازه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی‌:
•    هه‌ندێك ئامرازی‌ سه‌رنجڕاكێش هه‌یه‌ له‌ سیستمه‌كه‌دا كه‌ ته‌نیا به‌ دابه‌زاندن كار ده‌كه‌ن كه‌ پێویستی‌ به‌ چاپكردنی‌ ژماره‌ زنجیره‌ییه‌كانی‌ نییه‌ (سیریه‌ل نه‌مبه‌ر)، ته‌نیا 30 دۆلار ده‌ده‌یت و زۆر له‌و شتانه‌ت پێده‌دات كه‌ حه‌زیان پێده‌كه‌یت له‌ (ماك)دا. هه‌روه‌ها پێویستت به‌ دیسكیش نییه‌ تا له‌سه‌ر خه‌زن بكه‌یت، خۆ گه‌ر پێویستت به‌وه‌ بوو كه‌ سه‌رله‌نوێ‌ داونلۆدی‌ بكه‌یته‌وه‌ ده‌توانیت تازه‌ترین كۆپی‌ دوایی‌ دابه‌زێنیته‌وه‌. له‌مه‌وه‌ تێده‌گه‌ین ئه‌گه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی‌ (Lion) شتێك بگه‌یه‌نێت، پێش هه‌موو شتێك مانای‌ (ئای پاد) ئه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام چی‌ وایكرد كه‌ (ئای پاد) ئه‌وه‌نده‌ سه‌ركه‌وتوو بێت؟ له‌ ڕاستیدا دوو هۆكار هه‌ن. هۆكاری‌ یه‌كه‌م: ساده‌ییه‌، هیچ ویندۆییه‌كی‌ تێدا نییه‌ كه‌ به‌یه‌كدا بچن (تداخل)، هه‌موو به‌جێهێنانێك ته‌واوی‌ شاشه‌كه‌ داگیرده‌كات. هه‌روه‌ها فرمانه‌كانی‌ خه‌زنكردن (سه‌یڤ) نابینیت، هه‌موو شته‌كان ئۆتۆماتیكی‌ خه‌زن ده‌بن. لێره‌دا هیچ مه‌له‌فاتێك به‌دی‌ ناكرێت و هیچ لیستێكی‌ فرمان و چالاكییه‌كان نابینیت. هه‌موو به‌جێهێنانه‌كان له‌ یه‌ك شوێندا هه‌ن كه‌ ئه‌ویش شاشه‌ی‌ سه‌ره‌كییه‌ (ده‌روازه‌) (مدخل). هۆكاری‌ دووه‌م: شاشه‌كه‌ی‌ خاوه‌ن ده‌ستلێدانی‌ جۆراوجۆره‌ (متعدده‌ اللمس). ده‌توانێت به‌ سه‌رتاسه‌ری‌ شاشه‌كه‌دا بگه‌ڕێیت له‌ڕێی‌ ده‌ستلێدانی‌ شووشه‌كه‌ی‌ پێشه‌وه‌ی‌، گه‌وره‌كردن و بچووككردنه‌وه‌ له‌ڕێی‌ قورسه‌ ده‌ستییه‌كه‌یه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت بیخولێنیته‌وه‌.
له‌ سیستمی‌ (Lion)دا ئه‌پڵ توانیویه‌تی‌ زۆر دوور بڕوات به‌جۆرێكی‌ وا كه‌ بتوانێت ئه‌و دوو هۆكاره‌ بخاته‌ ناو ئامێره‌كانی‌ (ماك)ی‌ دیكه‌وه‌، شێوازی‌ ته‌واوی‌ شاشه‌كه‌ وا ده‌كات به‌رنامه‌كه‌ به‌ ته‌واوی‌ ڕووپه‌ره‌كه‌ داگیربكات، هه‌ر له‌م قه‌راغه‌یه‌وه‌ بۆ قه‌راغه‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌تالیه‌كی‌ تایبه‌ت هه‌بێت به‌ پێچانه‌وه‌ی‌ ڕووپه‌ره‌كه‌ بۆ خواره‌وه‌ و سه‌ره‌وه‌، یاخود بوونی‌ لیسته‌كانی‌ فرمان و چالاكییه‌كان، یاخود ئه‌و پشێویه‌ی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌یه‌كداچوونی‌ هه‌ندێك قه‌راغه‌كانی‌ ویندۆكان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی‌ زیندووكه‌ره‌وه‌ و به‌كه‌ڵكه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ ئامێری‌ لاپتۆپدا، به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌ تۆ هه‌ست به‌و شاشه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كه‌یت. پرۆسه‌ی‌ (كرداری‌) خه‌زنكردنی‌ ئۆتۆماتیكی‌ له‌ كاری‌ ده‌ستنان به‌ دوگمه‌ی‌ (خه‌زنكردندا) دوورت ده‌خاته‌وه‌ كاتێك كه‌ تۆ ڕۆچوویته‌ نێو قوڵایی‌ كاره‌كانته‌وه‌. به‌رنامه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ (Launchpad) هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش كۆپیه‌كه‌ له‌ شاشه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (ده‌روازه‌) (المدخل) له‌ ئامێری‌ (ئای پاد)دا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ ئایكۆنێك بۆ به‌جێهێنانه‌كان كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كسان و گونجاو دابه‌شبووه‌، یاخود ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانرێت ئاڵوگۆڕی‌ پێ‌ بكرێت و به‌یه‌ك كلیك ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام چی‌ هه‌یه‌ له‌باره‌ی‌ كاری‌ دووه‌میه‌وه‌، ئه‌و شاشه‌یه‌ی‌ به‌ ده‌ستلێدان (لمس) كار ده‌كات؟ ئه‌و ئامێری‌ كۆمپیوته‌رانه‌ی‌ كه‌ به‌ ده‌ستلێدان كارده‌كه‌ن زۆر باش كار ناكه‌ن، به‌سه‌ربردنی‌ ڕۆژێك به‌ ته‌واوی‌ و تۆ باسك و ده‌ستدرێژ كردووه‌ به‌سه‌ر دوگمه‌ خه‌یالیه‌كاندا، ئه‌مه‌ كارێكی‌ جارس كه‌ره‌، ئه‌و سری‌ و ئازارانه‌ی‌ كه‌ له‌ دواییدا هه‌ستی‌ پێده‌كه‌ی‌ زۆر ناڕه‌حه‌تت ده‌كه‌ن، به‌ڵام (ئه‌پڵ) چاره‌سه‌رێكی‌ باشی‌ بۆ ئه‌مه‌ دۆزیووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ ڕووته‌ختێكی‌ ئاسۆیی‌ جۆراجۆری‌ ده‌ستلێدان (متعدد اللمس)، كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ پارچه‌یه‌كی‌ ده‌ستلێدان له‌ ئامێره‌ لاپتۆپه‌كانیدا، هه‌روه‌ها ڕووته‌ختێكی‌ به‌رزتر بۆ شوێنی‌ ئێستای‌ ماوسه‌كه‌ی‌.
ده‌ستلێدانی‌ جۆراوجۆر (اللمس المتعدد):
لێره‌وه‌ ده‌بینین كه‌ (Lion)دا ده‌ستلێدانی‌ جۆراوجۆر هه‌یه‌، چونكه‌ په‌پكه‌كه‌ی‌ (قرص)ه‌كه‌ی‌ به‌ هه‌ر چوار په‌نجه‌كه‌ ئیشده‌كات (له‌نچ پاد)، هه‌روه‌ها په‌پكه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ دوو په‌نجه‌ ده‌خولێنرێته‌وه‌ بۆ شاشه‌، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌ سێ‌ په‌نجه‌ باده‌درێت بۆ سه‌ره‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ (Mission Contro)، كه‌ بریتییه‌ له‌ پێگه‌كه‌یه‌ك له‌ وێنه‌ی‌ بچووك كه‌ ده‌توانیت كلیكی‌ له‌سه‌ر بكه‌یت و هه‌موو به‌رنامه‌ و ویندۆزه‌ كراوه‌كان ده‌ربكه‌ون.
*ئاگاداری‌: هه‌ڵسه‌ به‌ وه‌رگێڕانی‌ ڕووپه‌ره‌كه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ ڕاكێشانی‌ دوو په‌نجه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن له‌ ئایپادا جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش كارێكی‌ گونجاوه‌. هه‌روه‌ها ده‌توانیت ڕووپه‌ره‌كه‌ به‌لای‌ چه‌پ و ڕاستدا بگۆڕیت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ ڕاكێشانی‌ په‌پكه‌كه‌ی‌ به‌لای‌ ڕاست و چه‌پدا، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت بۆ وه‌ستاندنی‌ كرداره‌كه‌ به‌ ئاراسته‌ی‌ پێچه‌وانه‌وه‌. ئایا كرداره‌كانی‌ ئای پاد كه‌ له‌ (ماك)دا به‌جێده‌هێنرێن سه‌ركه‌وتووه‌؟ چه‌ند هه‌واڵێكی‌ خۆش له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ئارادایه‌، هه‌واڵی‌ ناخۆشیش هه‌یه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ ئینجا هه‌واڵی‌ خۆش دێته‌وه‌. هه‌واڵی‌ خۆش ئه‌وه‌یه‌ كاتێك هه‌موو ئه‌م كارانه‌ت زانی‌ ئایا كارده‌كات؟ كرداری‌ ڕووپێوییه‌كه‌ی‌ ته‌نیشت به‌ سێ‌ په‌نجه‌ له‌ به‌جێهێنانی‌ ته‌واوی‌ شاشه‌كه‌ت ده‌بات به‌ره‌و ئه‌م به‌جێهێنانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ چالاك و زیندوو. ئه‌مه‌ش گه‌ر بێت و یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ كارتی‌ ته‌واوی‌ شاشه‌ كار بكات، چونكه‌ ئه‌و پارچه‌یه‌ی‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ی‌ لێیه‌وه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی‌ باشتر بۆ هه‌وادارانی‌ ته‌كنۆلۆژیا گونجاوه‌، نه‌ك ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو جارێك به‌ ده‌ست بیكه‌یته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری‌ (Lion) به‌پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌یه‌، كارێكی‌ ئاسان و ڕه‌وان و په‌سه‌نده‌.
هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ ئه‌پڵ وه‌ك جۆرێك له‌ خۆزگه‌ دێنه‌ به‌رچاو، جیاكه‌ره‌وه‌كانی‌ وه‌ك شێوازی‌ شاشه‌ی‌ ته‌واو و خه‌زنكردنی‌ ئۆتۆماتیكی‌ و سوڕاندنه‌وه‌ی‌ شاشه‌ و گه‌وره‌كردنی‌ و بچووكردنه‌وه‌ی‌ به‌زۆری‌ به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌پڵ كار ده‌كات، به‌ڵام به‌جێهێنانه‌كانی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیكه‌ی‌ وه‌ك (ۆرد) و (فوتۆشۆپ) پێویسته‌ ئه‌م خاسیه‌ته‌ نوێیانه‌ تازه‌ بكاته‌وه‌ تا ئاوێته‌ی‌ یه‌كدی‌ بكه‌ن.
هه‌واڵی‌ باشی‌ دوایی‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌توانرێت هه‌موو ئه‌مانه‌ پشتگوێبخرێت، گه‌ر ئه‌و باره‌ به‌ باشتر بزانیت كه‌ له‌سه‌ریت ئه‌وا پێویست به‌ گۆڕانی‌ به‌جێهێنانه‌كان ناكاتبۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ شێوازێكی‌ ته‌واوی‌ شاشه‌، یاخود به‌كارهێنانی‌ جیاكه‌ره‌وه‌كانی‌ ده‌ستلێدان یان كردنه‌وه‌ی‌ به‌جێهێنانه‌كانی‌ (لۆنچپاد).

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ دیكه‌:
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین ده‌یان تایبه‌تمه‌ندی‌ دیكه‌ به‌ده‌ستبهێنین به‌رامبه‌ر 30 دۆلاری‌ دیكه‌، كه‌ هه‌ندێكیشیان زۆر نایابن. ویندۆی‌ (ئێر دروپ) (AirDrop) بۆ نموونه‌ ئایكۆنی‌ تایبه‌ت به‌ ئامێری‌ (ماك)ی‌ نزیك ده‌خاته‌ڕوو (Lion) ئیش پێده‌كات. ده‌توانرێت مه‌له‌فه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی‌ ڕاكێشان و دابه‌زاندنه‌وه‌ی‌ ئایكۆنه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئامێری‌ (ماك) بگوازیته‌وه‌. هه‌روه‌ها پێویست ناكات دوودڵ بیت سه‌باره‌ت به‌ ڕێكخستنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ دیكه‌. ته‌نیا ده‌ست بنێ‌ به‌ دوگمه‌ی‌ (OK) بۆ ته‌واوكردنی‌ كرداره‌كه‌.
زۆر له‌ به‌جێهێنانه‌كان دووباره‌ كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شێوه‌یه‌كی‌ ناوازه‌ بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، ته‌نانه‌ت لانی‌ كه‌م تاوه‌كو له‌ (ئایپاد) بچن، یاخود پتر ڕووه‌ و شێوازی‌ شاشه‌ی‌ ته‌واو بچن. هه‌ندێك له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌ك پۆستی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ چه‌ند په‌ره‌سه‌ندنێكیان له‌ ڕووی‌ دیزاینه‌وه‌ تێدا كراوه‌، یاخود نیشانه‌ی‌ دیاریكردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانێت شوێنی‌ لیستی‌ مه‌له‌فه‌ ته‌واوه‌كان بگرێته‌وه‌ كه‌ زۆر له‌ ڕووپێوه‌كان ده‌گرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئای‌ كۆڵیش (iCal) و ده‌فته‌ری‌ ناونیشانه‌كانیش كه‌ زۆر له‌ ئامرازه‌ شاراوه‌كانی‌ تیادا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌ تۆماری‌ ڕۆژانه‌دا یاخود له‌ ناونیشانی‌ كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌یبینین. له‌ شته‌ باشه‌كانی‌ دیكه‌ بریتییه‌ له‌ توانای‌ كشانه‌وه‌ و دانانی‌ مه‌له‌فه‌ له‌ شوێنێكی‌ دیكه‌دا كه‌ هه‌مان ناوی‌ هه‌ڵگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ (ئه‌پڵ) هه‌ڵسێت به‌ ئاوێته‌كردنی‌ پێكهاته‌كانیان. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت قه‌باره‌ی‌ ویندۆ بگۆڕدرێت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ ڕاكێشانی‌ له‌ هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ یان قه‌راغه‌كانیانه‌وه‌ بێت.
تایبه‌تمه‌ندی‌ (ده‌ستبه‌كاركردنه‌وه‌) (استئناف العمل) (Resume) چالاكی‌ كردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو به‌رنامه‌ و وێندۆكان ده‌خاته‌ڕوو هه‌روه‌كو به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ كوژاندنه‌وه‌ و داخستنی‌ ئامێره‌كه‌ تیایدا بووه‌. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو مه‌له‌فه‌كان و ناونیشانه‌كان و تۆماری‌ ڕۆژانه‌ و پۆستی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ و وێنه‌ی‌ (بیكاسا) له‌ (ویندۆزی‌ پی‌ سی‌) كۆده‌كاته‌وه‌ و هه‌موویان ده‌خاته‌ شوێنی‌ له‌بار و گونجاوه‌وه‌ له‌ (ماك)دا. به‌ كورتی‌ بڕی‌  30 دۆلار له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چاكسازی‌ و خاسكارییانه‌ ڕه‌نگه‌ شتێكی‌ بێ‌ بایه‌خ بێت.



ئا: محمد دوكانى
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق