2011-08-24

قازانجی‌ سامسۆنگ ڕوو له‌ نزمیه‌



 سامسۆنگی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كۆریای‌ باشوور فرۆشێكی‌ گه‌وره‌ و به‌هێزی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایلییه‌كانی‌ سمارتفۆنه‌كانی‌ (smartphone) به‌خۆوه‌ بینیووه‌، به‌ڵام بایی‌ ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ كه‌ پێش كۆمپانیای‌ نۆكیا بداته‌وه‌. پێناچێت سامسۆنگ وه‌ك گه‌وره‌ فرۆشێكی‌ جیهانی‌ بازاڕی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كان (mobile phones) پێش نۆكیا بداته‌وه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ فرۆشی‌ ئه‌م وه‌رزه‌دا كۆمپانیای‌ سامسۆنگ فرۆشێكی‌ گه‌وره‌ و به‌هێزی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایلییه‌كانی‌ سمارتفۆنی‌ به‌خۆوه‌ بینیووه‌، سه‌ره‌ڕای‌ كه‌وتنی‌ له‌ قازانجی‌ ئیشپێكردنیدا.

ئه‌وه‌ی‌ شایانی‌ باسه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ی‌ كۆریای‌ باشوور له‌ چاره‌كی‌ (وه‌رزی‌) ئیشكردنیدا واته‌ له‌ مانگی‌ نیسانه‌وه‌ بۆ حوزه‌یران، (3.6 بلیۆن) دۆلاری‌ وه‌ك قازانجی‌ ئیشپێكردن بردۆته‌وه‌ كه‌ له‌پێشبینی‌ شاره‌زایانی‌ ئه‌و بواره‌دا نه‌بووه‌. دیاره‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 18% كه‌می‌ كردووه‌ له‌چاو هه‌مان وه‌رزی‌ ساڵی‌ پاردا كه‌ 5.01 بلیۆن دۆلار بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌م چاره‌كه‌ی‌ دووه‌می‌ (وه‌رزی‌ دووه‌می‌) ئه‌مساڵدا فرۆشییه‌كانی‌ شاشه‌ ڕووته‌خته‌كان (فلاته‌كان) (flat screen) ڕوو له‌ نزمی‌ بووه‌ و زه‌ره‌ری‌ كردووه‌. گروپه‌كانی‌ ته‌كنۆلۆژیا هاوڕا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی‌ ئه‌و بواره‌دا هۆشداری‌ ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ داواكارییه‌ بێ‌ سه‌روبه‌ره‌كانی‌ به‌كارهێنه‌ران زیانی‌ گه‌یاندووه‌ به‌ فرۆشی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كان و شاشه‌ ڕووته‌خته‌كان و كۆمپیوته‌ر و نیمچه‌ گه‌یه‌نه‌ره‌كان.
(لی‌ دۆنگ جین)، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سندوق له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ مه‌وجوداتی‌ (KTB) له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: (ته‌وژمی‌ داهاتی‌ سامسۆنگ له‌ وه‌رزی‌ سێیه‌مدا ده‌كه‌وێته‌ كار، به‌ڵام چاكبوونه‌وه‌كه‌ی‌ زۆر به‌هێز نابێت ئه‌ویش به‌هۆی‌ لاوازیی‌ ئابووری‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا). به‌جێهێنانێكی‌ نوێی‌ ئای‌ تی‌ (ته‌كنۆلۆژیای‌ زانیاری‌ (IT) نییه‌ كه‌ خواست و داوای‌ له‌سه‌ر بێت وه‌ك ئایفۆن (iPhone) و ئایپاده‌كانی‌ (iPad) ئه‌پڵ. قازانجی‌ ئیشپێكردنی‌ (Operating profit) (ربح التشغیل) له‌ به‌شی‌ گه‌یاندن (telecoms) پتر له‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ (1.67 ترلیۆن) بووه‌، له‌كاتێكدا ساڵی‌ پار (630 بلیۆن) بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ فرۆشی‌ به‌هێزی‌ ڤێرژنه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ (flagship smartphone Galaxy S) بووه‌ كه‌ تائێستا پتر له‌ پێنج ملیۆن دانه‌ی‌ لێ‌ فرۆشراوه‌. سامسۆنگ ژماره‌ی‌ فرۆشی‌ هاندسێته‌كانی‌ نه‌داوه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت هه‌نارده‌كردنه‌كانی‌ به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه‌ له‌ وه‌رزی‌ پێشووتره‌وه‌ كه‌ 70 ملیۆن یه‌كه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌یخاته‌ ئاستێكی‌ به‌رزه‌وه‌ كه‌ 77 ملیۆن یه‌كه‌یه‌، دوابه‌دوای‌ كۆمپانیای‌ نۆكیای‌ فنله‌ندی‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ 88.5 ملیۆن یه‌كه‌ی‌ هاندی‌ فرۆشتووه‌ له‌ وه‌رزی‌ دووه‌مدا (چاره‌كی‌ دووه‌مدا)، به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌ و شیكه‌ره‌وه‌كانی‌ ئه‌و بواره‌ تائێستاش پێیانوایه‌ كه‌ له‌ بواری‌ سمارتفۆنه‌كاندا پێش هه‌ردوو كۆمپانیای‌ نۆكیا و ئه‌پڵ ده‌داته‌وه‌.
له‌هه‌مان وه‌رزدا ئه‌پڵ ته‌نیا 20 ملیۆن ئایفۆنی‌ هه‌نارده‌ كردووه‌. سامسۆنگ له‌ جه‌نگكردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌پڵ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكادا له‌مه‌ڕ ده‌ركه‌وتنی‌ هه‌ندێك له‌ سمارتفۆن و تابلێته‌كانیدا (smartphones and tablets) گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست. دابه‌زینی‌ نرخی‌ ته‌نكۆڵه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان (chip) گه‌وره‌ترین زیانی‌ به‌م كۆمپانیایه‌ی‌ كۆریای‌ باشوور گه‌یاندووه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ نیوه‌ی‌ قازانجه‌كانی‌ له‌ نیمچه‌ گه‌یه‌نه‌ره‌كانه‌وه‌ (semiconductors) به‌ده‌ستده‌هێنا له‌ وه‌رزی‌ دووه‌مدا. زیانی‌ وه‌رزی‌ دووه‌می‌ ئیشپێكردنی‌ 210 بلیۆن بووه‌ كه‌ كه‌مێك له‌چاو زیانی‌ وه‌رزی‌ پێشووتردا جیاواز بووه‌ كه‌ 230 بلیۆن بووه‌. هه‌ر له‌هه‌مانكاتدا سۆنی‌ و پاناسۆنیك هه‌روه‌ها هۆشداریان دا له‌مه‌ڕ لاوازی‌ فرۆشی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا.
كۆمپانیای‌ سامسۆنگ له‌م ساڵدا 12%ی‌ پشكه‌كانی‌ له‌ده‌ستداوه‌. كۆمپانیاكه‌ شانازی‌ به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رمایه‌ی‌ بازاڕی‌ به‌ بڕی‌ 134 بلیۆن دۆلار بووه‌ كه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ نرخی‌ یه‌كگرتووی‌ هاوبه‌شه‌ كێبڕكێكاره‌كانی‌ وه‌ك سۆنی‌ و نۆكیا و توشیبا و پانسۆنیك و ئێڵ جی‌.


ئا: محمد دوكانى
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق