2011-08-03

ئه‌مریكا گومان له‌ هه‌ندێك ئامێر ده‌كات



كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ پێویسته‌ وڵاته‌كه‌ی، خۆی به‌ دووربگرێت له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و كۆمپیوته‌ر و به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ی سۆفتوێری گومانلێكراویان هه‌یه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ (جیم لانگێڤن) كه‌ كۆنگرێسمانێكی كۆمارییه‌كانه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هاككه‌ره‌كان كۆدی گوماناوی ده‌خه‌نه‌ ئه‌و سۆفتوێرانه‌ی له‌و به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌دا به‌كاردێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بتوانن هاككیان بكه‌ن و دزه‌ بكه‌نه‌ ناو زانیاریه‌ هه‌ستیار و نهێنییه‌كانی ده‌زگاكانی ئه‌مریكا.
(جیم لانگێڤن) داوای كرد ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت، چونكه‌ ئاكامی ترسناكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتی جه‌نگدا.



س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق