كۆمپانیای (China Telecom) به‌نیازه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئامێری iPhone بۆ 106 ملیۆن به‌شداربووی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه دابینبكات، به‌وه‌ش ده‌بێته دووه‌م كۆمپانیا كه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت له مه‌زنترین بازاڕی مۆبایل له جیهاندا.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه یارمه‌تی كۆمپانیای (China Telecom) بدات به‌كارهێنه‌ری زیاتری (3G) مسۆگه‌ر بكات له‌و بازاڕه پڕململانێیه‌ی هاند سێتدا.
كۆمپانیای (China Telecom) سه‌رپه‌رشتی گه‌وره‌ترین تۆڕی هێڵی جێگیرده‌كات له چین و به كۆمپانیایه‌كی تازه ده‌ركه‌وتووی جیهانی مۆبایل ده‌ژمێردرێت.
شاره‌زایان هۆكاری چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئه‌و كۆمپانیانه ده‌یانه‌وێ زۆرترین به‌كارهێنه‌ری (3G) ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه چین خاوه‌نی زیاتر له 896 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری مۆبایله كه ئه‌و ژماره‌یه زیاتره له ژماره‌ی هه‌موو دانیشتووانی ئه‌وروپا.
سێ كۆمپانیای بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل له‌و وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن كه بریتین له
(China Mobile Ltd) و (China Unicom) و (China Telecom).
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق