به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی كۆمپانیای گارتنه‌ر، ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنی فرۆشی ئامێره‌كانی Smartphone له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا زۆر زیادیكردووه.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه نوێیه، ڕێژه‌ی فرۆشتنی سمارتفۆنهكان له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی 16.5%ی زیادیكردووه له‌چاو ساڵی ڕابردوودا.
ڕاپۆرتی لێكۆڵیهنهوهكه ئاماژه بۆ ده‌كات ته‌نها له هه‌رسێ مانگی 4 و 5 و 6ی ساڵی 2011دا، 428.7 ملیۆن ئامێر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فرۆشراوه.
به‌پێی ڕای شاره‌زایانیش ئه‌گه‌ر گه‌شه‌كردنه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات تا كۆتایی ساڵی 2011 ڕێژه‌كه بۆ 74% به‌رزده‌بێته‌وه له‌چاو ساڵی 2010دا و پێشبینیده‌كرێت 107.7 ملیۆن ئامێر بفرۆشرێت له 2011دا.
له‌كۆی سه‌رجه‌می بازاڕی سمارتفۆنهكانیش، ئه‌ندرۆید 43.4%ی سه‌رجه‌می بازاڕه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و سمبیانیش 23.85%.
سیستمی iOSی ئه‌پڵیش 18.2%ی به‌ده‌ستهێناوه و بلاكبێریش 11.7% و سیستمه‌كانی دیكه‌ش به‌ڕێژه‌ی زۆر كه‌م به‌شدارییان له بازاڕی سمارتفۆندا كردووه.
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق