پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: دوو گه‌نج به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ هاندانی ئاژاوه‌گێڕیی له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه حوکمی چوار ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
به‌پێی لێدوانی پۆلیس: هه‌ردوو گه‌نجه‌که لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوکیان دروستکردووه تایبه‌ت به هاندان بۆ توندوتیژی و نائارامی له شاره‌کانیان له هه‌فته‌ی رابردوودا که شه‌قامه‌کانی به‌ریتانیا پشێویان به‌خۆیانه‌وه بینی و کوژرانی 5 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
یه‌کێک له تاوانباره‌کان ناوی (جۆرده‌ن بلاکشۆ)یه و ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و خه‌ڵکی شاری چێشیره. گه‌نجه‌که‌ی دووه‌م، (پێری سهتکلیفڤ)، ته‌مه‌نی 22 ساڵه و دانیشتوی شاری وارینگتۆنه.
فل سۆمسۆن، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس له شاری چێشیر له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی: ئه‌و سزایه‌ی ئه‌مڕۆ جێبه‌جێکرا پیشانی ده‌دات که ته‌کنه‌لۆجیا ده‌کرێت له هاندان بۆ تاوانکاری به‌کاربهێنرێت و تاوانباران سزا بدرێن.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و سزا سه‌پاندنه په‌یامێکی به‌هێزه بۆ ئاژاوه‌گێڕان و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ئه‌مه دووباره بکاته‌وه به پێی یاسا به توندترین شێوه سزیای ده‌درێت.
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق