پایزی هه‌موو ساڵێك نیگاكان ده‌ڕۆن بۆ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید بۆ بینینی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ كه له‌بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و ئاشتی و فیزیا و كیمیا و كۆمه‌ڵێك زانستی تر و كۆمه‌ڵێك بواری تردا ده‌درێت.
له به‌رامبه‌ردا دیارترین بوار ده‌بینین كه بێ به‌شه له‌و خه‌ڵاته ئه‌ویش بواری (ئای تی)یه، یاخود ڕوونتر بڵێین زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و تۆڕه‌كانی نێتۆرك و ئینته‌رنێته كه تائێستا نه‌خراونه‌ته نێو ئه‌و زانستانه‌ی تره‌وه بۆ پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵ.
له‌به‌ر پێنه‌دانی ئه‌م خه‌ڵاته به‌بواری ئای تی، كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره هه‌ستاون به دابینكردنی خه‌ڵاتی تر بۆ ئه‌و بواره كه ئه‌وانیش خه‌ڵاتی (Turing Award) كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ACMه‌وه ده‌درێت و خه‌ڵاتی (Charles Stark Draper Prize) له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای نیشتمانی بۆ ئه‌ندازه ده‌درێت، دواتریش خه‌ڵاتی ماكۆرنی هه‌یه كه ڕێكخراوی ماركۆنی دابینی ده‌كات، هه‌ریه‌ك له‌م خه‌ڵاتانه تایبه‌تن به بواری ئای تی و ساڵانه دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر كۆمپانیا و ڕێكخراوه و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره.
هه‌ر چه‌نده خه‌ڵاتی (Turing Award) خه‌ڵاتیكی جیهانییه و خه‌ڵاتێكی گرانبه‌هایه و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 250 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام ناوبانگێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نۆبڵی نییه، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م سێ جۆره خه‌ڵاته‌ی كه تایبه‌ته به‌و بواره، به‌ڵام هێشتا داوای خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌كه‌ن بۆ ئای تی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند جارێك پێشنیاری ئه‌وه كراوه بۆ پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته، به‌ڵام قبووڵ نه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند جارێك له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته، به‌ڵام هێشتا هیوایه‌ك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئای تی بچێته نێو ڕیزی زانسته‌كانه‌وه و خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌ده‌ست بهێنێت.
ئا: بروا عوسمان
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق