2011-08-03

گوگڵ كرۆم دووه‌مین پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ له‌ به‌ریتانیادا



هه‌وڵه‌كانی‌ گوگڵ له‌پێناو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ ئینته‌رنێتدا هیچ نیشانه‌یه‌كی‌ ئارام به‌خۆگرتنی‌ پێوه‌ نه‌بینراوه‌ دوای‌ ئاماره‌كان ئه‌وه‌ نیشان ئه‌ده‌ن كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ گوگڵ كرۆم بووه‌ته‌ دووه‌مین پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ به‌ریتانیادا.

دوای‌ سێ‌ ساڵ له‌ كارابوون و به‌گه‌ڕكه‌وتنی‌ له‌حاڵی‌ حازردا هه‌ر له‌ چوار به‌ریتانی‌ سێ‌ كه‌سیان بڕاوسه‌ری گوگڵ كرۆم (Google Chrome) به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌ڕان به‌نێو ڕووپه‌ره‌كانی‌ ئینته‌رنێتدا. له‌ئێستا گوگڵ كرۆم (Google Chrome) بووه‌ته‌ دووه‌مین بڕاوسه‌ری ئینته‌رنێتی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ به‌ریتانیادا، به‌مه‌ش پێش مۆزیله‌ی‌ فایر فۆكس (Mozilla‌s Firefox) داوه‌ته‌وه‌  و به‌ پاشكۆی‌ خێرایی‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی‌ ئینته‌رنێتی‌ مایكرۆسۆفت (Microsoft‌s Internet Explorer) (IE ) كه‌ سه‌ركرده‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ ئێستای‌ ئینته‌رنێته‌، گه‌یشتۆته‌وه‌. به‌پێی‌ ئامارێكی‌ تازه‌، گوگڵ كرۆم 22%ی‌ بازاڕه‌كانی‌ وێب سایتی‌ ئینته‌رنێتی‌ به‌ریتانی‌ داگیركردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ڕێژه‌ی‌ 45%ی‌ (Microsoft‌s Internet Explorer) (IE). ئه‌پڵ سه‌فه‌ری‌ (Apple's Safari) ژماره‌ی‌ چواره‌ه‌مه‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ سه‌دا نۆی‌ پشكه‌كان پێكده‌هێنێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانیش گوگڵ كرۆم (نۆ پله‌ سێیه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌نێو بڕاوسه‌ری وێب سایته‌كانی‌ ئینته‌رنێتدا كه‌ له‌هه‌ر پێنج به‌كارهێنه‌ر یه‌كێكیان (گوگڵ كرۆم)ی‌ به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌. ئه‌مه‌ش به‌پێی‌ ئاماژه‌ی‌ پێوانه‌كردنی‌ وێب سایته‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. دیاره‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ گوگڵ كرۆم له‌پشت ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌ی‌ ماتۆڕی‌ گه‌ڕانی‌ گوگڵه‌وه‌ دێت له‌دونیای‌ بازاڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێتدا.




س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق