هه‌ر چه‌نده پێش ئێستا ته‌نها به ماوس ده‌توانرا كار به كۆمپیوته‌ر بكرێت، به‌ڵام له ئێستادا به هۆی پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاوه ده‌توانی به هۆی مۆبایله‌كه‌ته‌وه به ته‌واوی ده‌ست به سه‌ر كۆمپوتهرهكهتدا بگریت و كاری پێبكه‌یت.
هه‌رچه‌نده گۆڕینی شاشه‌ی مۆبایل بۆ ماوس له‌لایه‌ن مۆبایلی ئایفۆنه‌وه له مێژه ده‌سته‌به‌ر كراوه ، به‌ڵام ته‌نها ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی سیبستهمهكانی ئه‌ندرۆید ده‌سته‌به‌ر كراوه.
به‌رنامه‌ی RemoteDroid تایبه‌ت به ده‌ست به‌سه‌راگرتنی كۆمپوته‌ر و تایبه‌ته به سیسته‌می ئه‌ندرۆید بۆ هه‌ریه‌كه له (ویندز ئێكس پی - ویندۆز 7- ماك - لینۆكس)ده‌بێت ، له‌خواره‌وه سه‌یری ڤیدیۆكه بكه بۆ چۆنیه‌تی ئیش پێكردنی ..
لێره كلیك بكه بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م به‌رنامه‌یه
س: كورديو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق