بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌یدای زانینی نهێنی و ژیاننامه‌ی ستیڤ جۆبزی خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای ئه‌پڵ ، ئه‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كتێبێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیاننامه‌كه‌ی بڵا، ده‌كرێـته‌وه.
كۆمپانیای (سایمۆن وشوسته‌ر)تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌و وه‌شاندن ڕایگه‌یاند كه كتێبه‌كه‌یان ته‌واو كردبو وه 456 په‌ڕبوو ، به‌ڵام به هۆی ئه‌و ڕوداوانه‌ی دوایی ئه‌پڵ و نه‌خۆشی جۆبزو ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جیكاری ئه‌پڵ، ئه‌مانه وای كرد كه كتێبێكه دوا بكه‌وێـت و له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌ی ڵاپه‌ره‌كانی ببێت به 656 ڵاپه‌ره ، واته 200 ڵاپه‌ره‌ی تری بۆ زیاد ده‌كرێـت.
شایه‌نی باسه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێـت ئه‌م كتێبه‌ی جۆبز هاوشێوه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین و بنیامین فراكلین و ئه‌رستۆ ناوبانگ په‌یدا بكات و خوێنه‌رێكی زۆر له ده‌ور‌ی خۆی كۆبكاته‌وه ، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر زاری ستیڤ جۆبز و كه‌سه‌نزیكه‌كانی نوسراوه و جگه له‌مه‌ش 40 دیمانه‌ی جۆبزی تیایه.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ستیڤ جۆبز به ئه‌ستێره‌یه‌ی پڕشنگدار و داهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتوی بولری ته‌كنه‌لۆژی داده‌نرێـت و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه له ساڵی 1976 به یاوه‌ری هاوڕێیه‌كی به ناوی (ستیو وزیناك) ئه‌و كۆمپانیایه‌یان دروست كرد‌و له ساڵی1977 ز یه‌كه‌م به‌رهه‌مى خۆیان به‌ناوى 1 Apple بڵاو كرده‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا ئێستا به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به پله‌ی یه‌كه‌م دێن و ستیڤ جۆبزی داهێنه‌ر هه‌ڵسا به ردوست كردنی ئایفۆن و تابڵێتی ئایپاد.
ستیڤ جۆبز به‌هۆی تووش بوون به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كانه‌وه ده‌ستی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ست كێشایه‌وه وه پزیشكه‌كان ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیان بۆ داناوه له ژیان و و تیم كۆك جێگای ناوبراو ی گرته‌وه.
س: كورديو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق