سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای یاهوو، كارۆل بارتز به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له كۆمپانیای ئه‌پڵ دووركه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كارۆل بارتز نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای ئه‌پڵ كردووه و ناوبراویش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ته‌نها وازهێنان له پۆسته‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو وازهێنانی یه‌كجاری له كۆمپانیای ئه‌پڵ.
كارۆل بارتز ماوه‌ی سێ ساڵه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای یاهووه كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ئای تی و ئینته‌رنێت.
له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا دووچاری ڕه‌خنه و گازنده‌ی زۆربۆته‌وه به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌كه له وێب سایته‌كانی فه‌یسبووك و یوتیوب توانیویانه له‌ڕووی ژماره‌ی سه‌ردانكردنه‌وه پێش وێب سایتی یاهوو بكه‌ون.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی میدیاكانی جیهانه ئه‌وه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مین جار كارۆل بارتز له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یاهوو ڕاگه‌یاندووه.
هاوكات ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو له‌دوای ستیڤ جۆبز ده‌بێته دووه‌مین وازهێنانی به‌ڕێوه‌به‌ره جێبه‌جێكاره‌كانی كۆمپانیاكانی ئای تی له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا.
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق