چین به به‌هێزترین وڵات ده‌ژمێردرێت له‌بواری سه‌ربازی و ئابوورییدا، چین وڵاتێكه كه جێگه و پێگه‌ی جیهانی خۆی هه‌یه و ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌كایه‌ی ئابووری و سیاسی جیهاندا، به‌ڵام ئاخۆ سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی چین له‌سۆنگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه چۆن بێت؟
بۆ زانین و ئاشنابوون به مه‌ودای هێز و بوونی چین له ئینته‌رنێتدا چه‌ند ئامار و ژماره‌یه‌كی ساده‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له پێگه‌ی (pingdom)وه ده‌ستمانكه‌وتووه:
• پتر له 485 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر و هاوبه‌شی ئینته‌رنێت هه‌یه له چیندا.• ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 490 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر خۆ گه‌ر بێت و هۆنگ كۆنگیش بخرێته سه‌ر ئه‌و لیسته.• 23%ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له جیهاندا له چیندایه.• سه‌باری ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌گاته ژماره‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره، به‌ڵام بوونی ئینته‌رنێت له‌چیندا له ڕێژه‌ی 36% تێپه‌ڕ ناكات به به‌راورد به ئه‌مریكا كه ئه‌م ڕێژه‌یه تیایدا 78% و له به‌ریتانیاشدا 82%.• نزیكترین وڵات له چینه‌وه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ئه‌مریكایه كه 245 به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتی له‌خۆگرتووه.• ماتۆڕی گه‌ڕانی یه‌كه‌می ئینته‌رنێت له چیندا (باید)ه (baidu) كه له‌به‌رهه‌م و په‌ره‌پێدانی چینیه‌كانه.• سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی كه چین سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر جموجوڵه‌كانی ئینته‌رنێتدا له‌مه‌ڕ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه ئه‌وا نزیكه‌ی نیو ملیۆن چینی له فه‌یسبووكدا به‌شدارییان هه‌یه.ئه‌م ئامار و ژمارانه به‌ڵگه‌ی بوونی به‌هێزی چینه له‌بواری ئینته‌رنێتدا، هه‌رچه‌نده بڵاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێت تیایدا تائێستاش لاوازه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت تیایدا له‌زۆر له وڵاتانی جیهان زیاتره، ڕاسته ژماره‌ی گه‌لی چین ڕۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ر ده‌بینێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتدا، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێت ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ش بێت له‌گه‌لێكدا كه به‌ده‌ست جۆرێك له كه‌می داهاته‌وه ده‌ناڵێنێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی چین له بوونیدایه له ڕێگه‌ی پێگه و ماڵپه‌ره ناسراوه‌كانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه چین ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ر و كارا ده‌بینێت له‌بواری ئینته‌رنێتدا.س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق