ئامێری كۆمپیوته‌ری كوانته‌می (بری) (الكمبیوتر الكمیه) له رووكه‌شدا له‌ئامێره‌كانی دیكه‌ی كۆمپیوته‌ری ئاسایی جیاوازه به‌لاَم له راستیدا تیۆری (بری) كوانته‌می ئه‌و بناغه و بنه‌مایه‌یه كه ئه‌م ئامێره كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
ده‌رئه‌نجامی كۆتایش ئه‌وه‌یه كه بریتیه هه‌ندێكی له‌هه‌ندێكی دیكه‌یدا به‌رێگه‌ی جۆراوجۆر داده‌نرێت. ئامێری كۆمپیوته‌ری ئاسایی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یه‌كانه كار ده‌كات كه بایت (BITS) ناسراوه. وه هه‌موو بایتێك له كۆمپیوته‌ری ئاسایی‌دا ره‌نگه سفر یان یه‌ك بێت و پێناچێت شتیچكی دیكه بێت. ئه‌وه گرنگ نیه كه هه‌ر كۆمپیوته‌رێك چه‌ند ژماره‌ی بایتی (Bytes) له‌خۆ گرتووه چونكه هه‌موو كۆمپیوته‌رێك له خالێكی دیاریكراودا ره‌نگه ته‌نیا یه‌كه‌یه‌ك له یه‌ك بایت ئیش پێ بكات تاوه‌كو به‌رنامه‌كه بتوانێت ئیش بكات. كۆمپیوته‌ری كوانته‌می شیچوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌هۆی پره‌نسیپی میكانیكی برییه‌وه‌یه (كوانته‌میه‌وه‌یه) كه به (Superposition) ناسراوه. گه‌ر بێت و بگه‌ریته‌وه بۆ ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه له زانكۆدا خوێندووته بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه وشه‌ی (Superposition) بیستووه كاتێك ئێمه ده‌روانینه شه‌پۆله‌كانی وه‌ك روناكی و ده‌نگ كه له خالێكه‌وه بۆ خالێكی دیكه ده‌جوڵێن. ئه‌م كوانتایانه (Quanta) ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ئاوێته ببن و ده‌رئه‌نجامی كۆتایش كوانته‌م بایت (Quantum Bits) ده‌بێت كه ره‌نگه سفر یاخود یه‌ك یان له‌هه‌ردووكیان ئاوێته كرا بێت. دیاره كۆمپیوته‌ری كوانته‌می (الكمی) (بری) گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی و تواناسازی له‌خۆدا هه‌ڵده‌گرێت هه‌ر كاتێك كوانته‌م بایتی (Quantum Bits) زۆرمان له‌به‌رده‌ستا بێت كه ره‌نگه به‌ناوی (Qubits) ناسرا بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ بیردۆزه‌ی (تیۆری) ئاوێته كار ده‌كه‌ن ئه‌وا له‌توانادایه زۆر جێگه‌ی جیاواز به‌یه‌كه‌وه ئیش پێ بكه‌ین. ئامێری كۆمپیوته‌ری ئاسایی 8 بایتی له‌توانادایه كه یه‌ك جێگه له‌و 256 بگرێت كه له‌رێگه‌ی هه‌شت بایته‌كه‌وه به‌رهه‌میهێناوه وه هه‌مان هه‌شت بایته‌كه له ئامێری كۆمپیوته‌ری كوانته‌میدا (كمبیوتر كمی) له‌توانایدایه هه‌ر 256 (Qubits) ئیش پێ بكات كه ده‌ستبه‌جێ به‌رهه‌م هێنراون. پوخته و كورته‌ی باسه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ئامێری كۆمپیوته‌ری كوانته‌می زۆر چوستر و چالاكتره له‌هاوتاكانی له ئامێری كۆمپیوته‌ره ته‌قلیدییه‌كان (باوه‌كان). سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ته‌كنۆلۆژیای ئامێری كۆمپیوته‌ری كوانته‌می وا داده‌نرێت له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا بێت به‌لاَم له كۆتاییدا ئه‌وه ده‌بێته راست كه ئامێری كۆمپیوته‌ری كوانته‌می پرۆسه و كرداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێراتر له ئامیچره‌كانی دیكه‌ی كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام ده‌دات كه له‌رۆژگاری ئه‌مرۆماندا له‌ئارادان و به‌كاریان ده‌هێنین. كاتێك ئه‌مه روو ده‌دات خێرایی ئه‌و كۆمپیوته‌ره كه‌سیه‌ی كه 3 گێگا هێرتزه و شانازی پێوه ده‌كه‌ین و خۆمانی پێوه راده‌ده‌ین وای لێدێت هیچ نابێت به‌به‌راوورد به نمونه نوێیه‌كانی ئامێری كۆمپیوته‌ری كوانته‌می كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربلاَو له‌بازاردا ده‌خرێنه روو.
ئا: محمد دوكانى
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق