جۆراوجۆرێتی سه‌رچاوه‌كانی خوێندنه‌وه كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌وه‌ی پێگه‌یشتوو، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه به‌م دواییه ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه له‌نێوان شه‌ش منداڵدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی كاته‌كانی به‌سه‌ربردنی خۆی پتر له ناردنی نامه ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا خه‌رجده‌كات، دیاره ئه‌م كاره‌ش زیاتر له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن و زۆرینه‌ی كاته‌كانیان به ناردنی نامه‌ی تێكستی (نووسراو) به‌سه‌رده‌به‌ن له جیاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان.
به‌ڵام ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له له‌نده‌ن ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ته‌ركیزكردن و پشتبه‌ستنی نه‌وه‌ی پێگه‌یشتوو به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆژیا وه‌ك پێویست كارناكاته سه‌ر بڕ و ئاستی خوێندنه‌وه و چاوپیاخشاندن هه‌ر وه‌ك هه‌ندێك وای بۆده‌چن له‌كاتی به‌راوردكردنیان به‌و نه‌وانه‌ی كه پێش ئه‌وان بوون. زۆربه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كه خوێندكاری قوتابخانه‌كان به‌سه‌ری ده‌به‌ن له‌سه‌ر پێگه و ماڵپه‌ره‌كانی تۆڕی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاخود له ناردنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا به‌ڕێی ده‌كه‌ن یاریده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌دات كه چالاكی زمانه‌وانی به‌ده‌ستبهێنن و چاوبخشێنن و ئاگاداربن له‌مه‌ڕ زۆرینه‌ی وشه نووسراوه‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا منداڵان وابه‌سته‌ن به‌خوێندنه‌وه و په‌راوه‌كردن تیایدا نه‌توانرێت له‌ژێر ڕیزبه‌ندی (خوێندنه‌وه‌ی به‌سوود) بۆ كتێب یاخود چیرۆكه ئاراسته‌كراوه‌كاندا ڕیزبه‌ندی بۆ بكرێت بۆ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی ته‌مه‌ن. بۆ نموونه له به‌ریتانیادا، ناتوانرێت 50%ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (8 بۆ 17) ساڵدایه بتوانن له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا تاكه ڕۆمانێك بخوێننه‌وه جگه له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌په‌یڕه‌و و پرۆگرامی خوێندندا بۆیان دیاریكراوه، به‌ڵكو یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی خوێندكاران وتویانه كه ئه‌وان به ده‌گمه‌ن ئاره‌زووی خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن به‌ده‌ر له‌و وانانه‌ی كه له كۆرسه‌كانی خوێندندا ده‌یخوێنن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندایه‌تی (بڕی) خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه پێگه‌یشتووه زۆر به‌ره‌و دواوه ناگه‌ڕێته‌وه هه‌روه‌ك وا باوبووه، به‌ڵام جۆراوجۆری بواره‌كانی خوێندنه‌وه و بابه‌ته‌كانی له‌هه‌ر كاتێكی تر زۆرتر و به‌رفراوانتره. چاوگه‌كانی خوێندنه‌وه و تێڕوانین له‌مڕۆدا خۆی له‌نێوان نامه‌ی تێكستی و گۆڤاره‌كان و پۆستی ئه‌لیكترۆنی و تۆڕه‌كانی هاوپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌بینێته‌وه، دیاره ئه‌مه‌ی دواییان به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تیش پێگه‌ی (فه‌یسبووك) كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێنه‌رانی به‌لای خۆیدا جه‌مسه‌رگیركردووه، له‌كاتێكدا كتێبه ئه‌لیكترۆنییه‌كان پله‌یه‌كی كه‌متریان له بایه‌خپێدان و گرنگی به‌ده‌ستهێناوه له‌لایه‌ن ئه‌م توێژه له خوێنه‌ران. له‌كاتێكدا كچه خوێندكاره‌كان پتر حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌ی وشه‌ی گۆرانیه‌كانه كه ده‌توانرێت وه‌ك جۆرێك له شیعر و ئه‌ده‌ب ڕیزبه‌ندی بۆ بكرێت، ئه‌وا كوڕه خوێندكاره‌كان له ڕۆمان و چیرۆكه‌كان دوورده‌كه‌ونه‌وه و ڕووده‌كه‌نه ڕۆژنامه و نامیلكه‌كانی ڕێنمایی به‌كارهێنه‌ران.
جۆناسان دۆگلاس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌كه له‌و باره‌یه‌وه هۆشداریداوه كه خوێندنه‌وه‌ی ته‌قلیدی (باو) ڕه‌نگه ببێته‌هۆی وه‌به‌رهێنانی هه‌ندێك كێشه‌ی ڕۆشنبیری بۆ پێگه‌یشتووان، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌رچاوه ته‌كنۆلۆژیا نوێیانه ده‌بنه‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی زمانه‌وانی و ڕۆشنبیری سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر.
ئا: شاكار محمد
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق