2011-09-14

سه‌ره‌ڕای یارمه‌تیدان هێرشی كرایه‌سه‌ر



پاش یارمه‌تیدانی‌ كۆمپانیای بلاك بێری‌ سه‌باره‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ پۆلیسی‌ به‌ریتانی‌ ئه‌نجامی‌ دابوو له‌دژی‌ كۆمه‌ڵێك هاككه‌ر، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م چه‌تانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ كۆمپانیا كرد كه‌ هێرشی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌م هاككه‌رانه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ "ئێمه‌ هه‌رگیز به‌وه‌ قایل نابین كه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ بێ‌ گوناه و خه‌ڵكی‌ ئاسایی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كه‌ بلاك بێری‌ یارمه‌تیان ده‌دات له‌ڕێگه‌ی‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ پۆلیسی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی به‌ریتانیا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بلاك بێری‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ ده‌ستبكه‌وێت و خه‌ڵكانێكی‌ ساده‌ش زه‌ره‌رمه‌ندبن"، به‌ڵام كۆمپانیای بلاك بێری‌ ناچاره‌ كه‌ زانیاری بدات به‌پۆلیسی‌ به‌ریتانی‌ ئه‌ویش پاش به‌ستنی‌ به‌ڵێننامه‌یه‌ك له‌نێوان كۆمپانیای بلاك بێری‌ و پۆلیسی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی به‌ریتانیا، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ كۆمپانیای بلاك بێری‌ خزمه‌تگوزاری نامه‌ی خێرای پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووانی كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چاودێری‌ زیاتر ده‌بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی‌.
ئه‌م هاككه‌رانه‌ توانیان هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر تۆڕی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بلاك بێری‌ و لابردنی دروشمی‌ سه‌ره‌كی‌ بلاك بێری‌ له‌وێب سایته‌كه‌یاندا و له‌جیاتی‌ ئه‌و دروشمه‌ كۆمه‌ڵێك قسه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان نووسی كه‌ بریتیبوو له‌ " ئه‌گه‌ر بێت و كۆمپانیای بلاك بێری‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایل ئه‌وا تووشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌بێت".
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ی نێوان كۆمپانیای بلاك بێری‌ و پۆلیسی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی به‌ریتانیا هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و هاككه‌رانه‌ ژماره‌ی مۆبایل و ناو و ناونیشان ده‌خه‌نه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ‌ دروستكردنی‌ كێشه‌ بۆیان، به‌ڵام له‌ یاسای به‌ریتانیادا هاتووه‌ كه‌ پۆلیسی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی به‌ریتانیا بۆی هه‌یه‌ داوای هه‌ر زانیارییه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی‌ په‌یوه‌ندیكردن بكات به‌مه‌به‌ستی‌ به‌كارهێنانی‌ بۆ كاروباری ناوخۆ و باری ئاسایشی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كان بۆ كاروباری تاوان بێت.



ئا: بڕوا عوسمان
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق