2011-09-14

شۆڕشێكی‌ نوێ‌ له‌ جیهانی‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كاندا



به‌هۆی‌ ئاستی‌ په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ دیزانی‌ سه‌رنجڕاكێش و بچووككردنه‌وه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ شاشه‌كان. ڕه‌وتی‌ پیشه‌سازی‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ بچووكه‌كان شۆڕشێكی‌ نوێی‌ به‌ڕێخستووه‌.

له‌نێو ئه‌و ئاپۆره‌ لێشاوه‌ی‌ كه‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ بچووكه‌كان ئه‌مساڵ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌، شاره‌زایان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕووكه‌ش نه‌بێت سه‌رنجیان نه‌دا بووه‌ نموونه‌ی‌ دیزاینه‌كانی‌ شاشه‌كان به‌ قه‌باره‌ی‌ 7 ئینج كه‌ خرابوونه‌ بازاڕه‌وه‌ كاتێك كه‌ (سامسۆنگ) ئه‌و سه‌هۆڵه‌ی‌ شكاند بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌ویش به‌ خستنه‌ڕووی‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ (گالاكسی‌ تاب)ی‌ پێوانه‌ 7 ئینج ناسراوه‌ له‌ پایزی‌ ڕابردوودا. ئێستاش، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ خستنه‌ڕووی‌ دوو جۆری‌ تر له‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كان كه‌ قه‌باره‌كه‌یان 7 ئینجه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌یان له‌لایه‌ن (ئه‌یسه‌ر) و (ئێچ پی‌)ه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو. گرنگیپێدان به‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ بچووكه‌كان زیادیكردووه‌.

* دوو كۆمپیوته‌ری‌ تابلێت
* (ئه‌یسه‌ر) نموونه‌كه‌ی‌ خۆی‌ (A100) ده‌خاته‌ڕوو، له‌كاتێكدا (ئێچ پی‌) له‌مه‌ڕ ورده‌كاری‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كه‌ی‌ تاڕاده‌یه‌ك بێده‌نگی‌ لێكردووه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خستنه‌ڕووی‌ كۆمپیوته‌ری‌ (TouchPad) به‌ قه‌باره‌ی‌ 9.7 ئینج، به‌ڵام هه‌واڵی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ خستنه‌ڕووی‌ كۆمپیوته‌ره‌ شاشه‌ 7 ئینجییه‌كه‌ی‌ ئاشكرابووه‌ دوای‌ پێشكه‌شكردنی‌ دۆكۆمێنتی‌ تۆماركردنی‌ لای‌ لیژنه‌ی‌ فیدراڵی‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان. ئه‌م دوو نموونه‌یه‌ش هاوڕا ده‌بن به‌ ئامێری‌ (فلایر)ی‌ (HTC Flyer) قه‌باره‌ 7 ئینجی‌ و (Sprint Evo View 4G) و گالاكسی‌ تابی‌ (Samsung Galaxy Tab) په‌یوه‌ستكراو به‌ تۆڕه‌كانی‌ (وای‌ فای‌) و (بلاك بێری‌) و (بلای‌ بوك) له‌ كۆمپانیای‌ (ئار ئای‌ ئێم) (RIM BlackBerry PlayBook). به‌دڵنیاییه‌وه‌ خستنه‌ڕووی‌ ئه‌م دوو كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ نوێیه‌ له‌لایه‌ن دوو له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی‌ كاركردوو له‌و بواره‌دا قورساییه‌كی‌ نوێ‌ ده‌دات به‌ بازاڕه‌كانی‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ قه‌باره‌ 7 ئینجییه‌كان كه‌ تائێستا سه‌رنجێكی‌ وای‌ به‌لادا نه‌ڕۆیشتووه‌. ئێستا كۆمپانیای‌ دروستكه‌ری‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ كه‌م بارستاییه‌كان كه‌ خاوه‌ن بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانن له‌نێوان دروستكه‌رانی‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ كه‌متێچووه‌كان. خۆیان بۆ جه‌نگی‌ داهاتوو ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ سامان و داراییه‌كانی‌ ئاره‌زوومه‌ندانی‌ كڕیارانی‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كان. (میلیسیا جی‌ بیرینسۆن) له‌ گۆڤاری‌ (پی‌ سی‌ ۆرڵد)ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: (ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌ ده‌كات به‌ گۆڕانی‌ گرنگیپێدانی‌ زۆر له‌ كۆمپانیاكانی‌ دروستكه‌ری‌ ئه‌و بواره‌ به‌ قۆزتنه‌وه‌ی‌ بواری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ 7 ئینجییه‌كان، گه‌لێك متمانه‌ فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ ئه‌م ده‌سته‌ پێگه‌یشتووه‌ له‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كان). پێشبینی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ زۆر له‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ 7 ئینجییه‌كان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی‌ نوسخه‌ی‌ چاككراوی‌ 3.2 له‌ سیستمی‌ ئیشپێكردنی‌ (ئه‌ندرۆید هانیكۆمب) كه‌ پشتگیرییه‌كی‌ زیاتر فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ قه‌باره‌ی‌ زیاتر له‌ شاشه‌كان. له‌ناویشیاندا قه‌باره‌ی‌ 7 ئینجی‌.

*كێبڕكێی‌ شاشه‌كان
* پرسیارگه‌لی‌ گه‌وره‌ له‌ئێستادا بریتییه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێت ئایا پانتاییه‌ك هه‌یه‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ڵكردنی‌ نێوان نموونه‌ 7 ئینجییه‌كان و ئه‌وانی‌ دیكه‌ی‌ 10 ئینجی‌ كه‌ خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفراوانن (زۆرینه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (ئایپاد) كه‌ له‌به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌پڵه‌)؟ دیاره‌ وه‌ڵامه‌كه‌ش به‌ دڵنیاییه‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ نییه‌ كه‌ زۆر كه‌س بۆی‌ ده‌چن. دیاره‌ هه‌روه‌ك ده‌زانن به‌دڵنیاییه‌وه‌ نرخ یه‌كێكه‌ له‌ داینه‌مۆ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ فرۆشتن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه‌ كه‌ ناتوانرێت نكوڵی‌ لێ‌ بكرێت. ئه‌وه‌ی‌ ڕوونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتی‌ 7 ئینجی‌ به‌نرخێكی‌ كه‌متر له‌وه‌ی‌ دیكه‌ كه‌ 10 ئینجییه‌ بفرۆشرێت، ئه‌مه‌ش كارێكه‌ كه‌وا ده‌كات كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتی‌ له‌مه‌ودایه‌كی‌ به‌رفراوانتر بۆ به‌كارهێنه‌ران فه‌راهه‌مكراو بێت، به‌ڵام كاره‌كه‌ش به‌ته‌نیا له‌سه‌ر نرخ نه‌وه‌ستاوه‌. مۆركی‌ زانستیش ڕۆڵێكی‌ كاریگه‌ر و گرنگ له‌و بواره‌دا ده‌گێڕێت. ئه‌وه‌ی‌ تێبینیكراوه‌ كه‌ دیزاینی‌ كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتی‌ به‌ قه‌باره‌ی‌ 7 ئینجی‌ زۆر گونجاوه‌ بۆ هه‌ڵگرتن به‌ به‌راورد به‌ شاشه‌كانی‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ 10 ئینجی‌. له‌كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌دا، شاره‌زایانی‌ ئه‌و بواره‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ 7 ئینجییه‌كان زۆر ئاسانتره‌ له‌مه‌ڕ هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا یاخود له‌نێو ناوه‌ند و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا. ته‌نانه‌ت له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ ئاسایی‌ له‌نێو فڕۆكه‌كاندا بۆ نموونه‌، هه‌روه‌ها كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتی‌ 7 ئینجی‌ زۆر باشتره‌ له‌ هاوتا 10 ئینجییه‌كه‌ی‌. لێره‌دا به‌راوردی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتی‌ 7 ئینجی‌ هاوشێوه‌ی‌ كتبێكی‌ به‌رگتێگیراوی‌ كاغه‌زه‌، له‌كاتێكدا كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتی‌ 10 ئینجی‌ هاوشێوه‌ی‌ كتێبێكی‌ به‌رگتێگیراوی‌ خاوه‌ن به‌رگێكی‌ ئه‌ستووره‌. له‌نێوان ئه‌م دوو جۆره‌دا یه‌كێكیان له‌ یه‌كێكیان باشتر نییه‌، به‌ڵكو به‌كارهێنانی‌ هه‌ر یه‌كه‌یانه‌ به‌پێی‌ پێداویستی‌ و ئاره‌زووه‌ كه‌سییه‌كان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی‌ كۆمپیوته‌ره‌ 7 ئینجییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر تێپه‌ڕاندنی‌ كۆسپی‌ ته‌وافوقی‌ به‌رنامه‌كان. له‌و بڕوایه‌دام كه‌ داهێنانی‌ ئامێره‌كان له‌ خێراییدا پێشی‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ به‌جێهێنانی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كانی‌ داوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ی‌ كه‌ لای‌ خۆیه‌وه‌ بووه‌ته‌ خستنه‌ڕووی‌ كوالێتییه‌كی‌ كه‌متر له‌ڕێی‌ قه‌باره‌ جیاوازه‌كانی‌ شاشه‌كانه‌وه‌.

 ئه‌و به‌جێهێنانه‌ی‌ كه‌ لێره‌دا جێگه‌ی‌ گرنگیپێدانه‌ وابه‌سته‌یه‌ به‌ خستنه‌ڕو و له‌ره‌له‌ری‌ گرافیكه‌وه‌. له‌م نێوه‌نده‌شدا (ئه‌پڵ) جێگه‌ و پێگه‌ی‌ هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ی‌ گرتووه‌، چونكه‌ سیستمی‌ ئیشپێكردنه‌كه‌ی‌ (ئای‌ ئۆ ئێس) ته‌نیا دوو شاشه‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ ئیشپێكردنی‌ (ئایفۆن) و (ئایپاد)، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتی‌ (پله‌ی‌ بووك و بلاك بێری‌)دا (BlackBerry PlayBook)دا ده‌توانرێت جێبه‌جێبكرێت.

 ڕه‌نگه‌ سیستمی‌ ئیشپێكردنی‌ (وێب ئۆ ئێس) (WebOS) كه‌ له‌به‌رهه‌مهێنانی‌ (ئێچ پی‌)یه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ كێشه‌ی‌ قه‌باره‌ ببێته‌وه‌ (له‌كاتی‌ تێبینیكردنی‌ ئه‌مه‌دا به‌ڕاستی‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ به‌جێهێنانه‌كانی‌ دیزاینكراو بۆ ته‌له‌فۆنێك كه‌ به‌ سیستمی‌ (WebOS) ئیشده‌كات له‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتی‌ (ته‌چ پاد) (TouchPad)، ده‌ركه‌وت كه‌ به‌جێهێنانه‌كانی‌ دیزاینكراو بۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر ته‌شویش و پشێوی‌ تێدایه‌ له‌ كاتی‌ گواستنه‌وه‌یدا بۆ كۆمپیوته‌ری‌ تابلێتیی‌).

ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ تابلێتانه‌ی‌ كه‌ پشت به‌سیستمی‌ ئیشپێكردنی‌ (ئه‌ندرۆید) ده‌به‌ستن حاڵه‌تێكی‌ ته‌واو پشێوی‌ و پاشاگه‌ردانی‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ بوونی‌ ئه‌ندرۆیدی‌ 2.1 و 2.2 و 2.3 له‌ زۆر له‌ كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كاندا. تائێستاش قه‌باره‌ی‌ ئه‌و پاشاگه‌ردانی‌ و پشێوییه‌ی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ ئیشپێكردنی‌ (گۆگڵ) («Ice Cream Sandwich) له‌ كاتێكی‌ تری‌ ئه‌مساڵدا بخاته‌ڕوو ڕوون و ئاشكرا نییه‌.





ئا: محمد دوكانى
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق