2012-04-21

سه‌نته‌ره‌كانی زانیاری گوگڵ (1)

> سه‌نته‌ری زانیاری چییه‌؟
سه‌نته‌ری زانیاری (به‌ ئینگلیزی Data Center) ماڵێكه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئامێری كۆمپیوته‌ری تێدایه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌پاراستن و پێشكه‌شكردنی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌زانیاری. كۆمپانیا قه‌باره‌ ناوه‌ند و زه‌به‌لاحه‌كان به‌كاری ده‌هێنن به‌ جۆری جیاواز. سه‌باره‌ت به‌گوگڵیش سه‌نته‌ری زانیاری گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان گوگڵ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌وه‌ به‌ڕێ ده‌كرێت. سوپاس بۆ ئه‌م ده‌زگایه‌، چونكه‌ تۆ هه‌ركات بته‌وێت ده‌توانیت به‌رهه‌مه‌كانمان به‌كاربهێنیت له‌هه‌ر جێگایه‌كدا بیت. هه‌روه‌ها ده‌توانیت بچیته‌ نێو جیمه‌یڵ، ده‌ستكاری به‌ڵگه‌نامه‌كانت بكه‌یت، بگه‌ڕێیت به‌دوای زانیاری له‌ google.com. تۆ هێزێكت هه‌یه‌ كه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی سوپه‌ر كۆمپیوته‌رێكه‌.

به‌رده‌وام ده‌بێت...

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق