2012-04-21

یه‌كه‌م پیاو كه‌ 1000000 ده‌ستكاری له‌وییكیپیدیادا هه‌یه‌



پیاوێكی ئه‌مریكی توانی وه‌كو یه‌كه‌م كه‌س یه‌ك ملیۆن چالاكی هه‌بێت ئه‌ویش دوای ٧ ساڵ ده‌ستكاریكردنی بابه‌ته‌كان و زیادكردن بۆ سایته‌كه‌.

جوسیتن ناپ (Justin Knapp) كه‌ ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه‌ و له‌ ئیندیاناپولیس ده‌ژی، توانی به‌تێكڕایی ٣٨٥ ده‌ستكاری له‌ڕۆژێكدا ئه‌نجام بدات له‌ویكیپیدیا. یان زیادكردن له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ ٤ خوله‌ك له‌و كاته‌وه‌ی به‌شداری كردووه‌ له‌ سایته‌كه‌ كه‌ ئازاری ٢٠٠٥ه‌ و ١٩ی نیسانیش ویكیپیدیا ملیۆنه‌هه‌مین گۆڕانكاری ئه‌و به‌شداربووه‌ی ڕاگه‌یاند.
ناپ كه‌ شاره‌زایه‌كی له‌بواری فه‌لسه‌فه‌ و زانسته‌ ڕامیارییه‌كان (سیاسییه‌كان)ه‌ له‌زانكۆی ئیندیانا. به‌شدارییه‌كانی زیاتر له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ و ڕۆشنبیری گه‌لان و ئاین و ڕامیارییه‌.
ئێستا ویكیپیدیا خاوه‌نی زیاتر له‌ ٩٠ هه‌زار نووسه‌ره‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ڕێكخستنی كه‌ زانیارینامه‌یه‌كی سه‌رهێڵه‌.


س: ته‌له‌گرافی به‌ریتانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق