2012-04-22

هێمای وڵاتان له‌ ئاست سه‌ری پاوان (دۆمه‌ین) (1)

1. ac
تایبه‌ته‌ به‌ دورگه‌ی ئاسینشن (Ascension) و له‌لایه‌ن Nic.acیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌ربرێت كه‌ سه‌ر به‌ نووسینگه‌ی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ره‌ كه‌باره‌گاكه‌ی له‌ شانشینی یه‌كگرتووه‌، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هێمایه‌ به‌كاربهێنێت كاتێك ڕازی ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی.

> به‌كارهێنانی وه‌كو كوتكراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی
هه‌ندێك له‌جێگا تایبه‌ته‌كانی خوێندنی ئه‌كادیمی ئه‌م كورتكراوه‌ به‌كارده‌هێنن. نموونه‌ش: (زانكۆی ئیشق، زانكۆی كوردستان-هه‌ولێر، كۆلیجی ڕاڵستۆن له‌ ئه‌مریكا، كۆلیژی نێردراوی ئاینی كتێبی پیرۆز له‌ سكۆتله‌ندا، یه‌كه‌ی گه‌ڕانی پزیشكی ناوچه‌ گه‌رمه‌كانی ماهیدۆڵ ئۆكسفۆرد له‌تایلاند، تۆڕی جه‌ختكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر جموجوڵی ئاینه‌كان له‌ به‌ریتانیا، زانكۆی نیوكاستڵ له‌ ئه‌مریكا و ئوسترالیا).

> ژێر دۆمه‌ینه‌كانی
  • com.ac: بۆ جێگا بازرگانییه‌كان.
  • net.ac: بۆ پێشكه‌شكه‌ری خزمه‌تگوزاری تۆڕ.
  • gov.ac: بۆ حكومه‌ت.
  • org.ac: بۆ ڕێكخراوه‌ نابازرگانییه‌كان.
  • mil.ac: بۆ سه‌ربازی
> زانیاری تر

  • له‌ ١٩٩٧ په‌یدابووه‌.
  • پاشكۆی ئه‌منی سیسته‌می ناوی دۆمه‌ینی هه‌یه‌.

س:ویكیپیدیا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق