دوێنێ هه‌ندێك له‌به‌كارهێنه‌رانی جیمه‌یڵ نامه‌ی هه‌ڵه سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان ده‌رده‌كه‌وت و پێیان ڕاده‌گه‌یان كه ناتوانن نامه بنێرین یان پێشوازی له‌نامه‌كانتان بكه‌ن یان بچنه ناو سندوقه‌كانتان.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن جیمه‌یڵه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌ران هات و پێیان ڕاگه‌یاند:
ئێمه هه‌ستمان به‌وه كرد كه‌هه‌ندێك له‌به‌كارهێنه‌ران له چوونه‌ناوه‌وه‌ی هه‌ژماری جیمه‌یڵیان تووشی هه‌ڵه بوونه‌ته‌وه، ئێمه كارمان له‌سه‌ر بڕیارێك ده‌كرد. داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌ین له‌هه‌ر بێزاربوونێكتان و سوپاس بۆ ئارامگرتنان.
گوگڵ پێشتر به‌هۆی ته‌خته‌ی زانیارییه‌كانه‌وه هه‌ستی به‌بوونی هه‌ڵه‌یه‌ك له‌خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی كرد.
پاش كاتژمێرێك خزمه‌تگوزارییه‌كه گه‌ڕایه‌وه و باری جیمه‌یڵ نوێكرایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه بڕیارێك ده‌ركراوه بۆ به‌كارهێنه‌ران و ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌یه‌كی كاتی دایه و له‌داهاتوودا به‌ره‌و پێش ده‌چێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
س: ته‌له‌گرافی به‌ریتانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق