2012-04-15

داهاتی گۆگڵ له‌ سێ مانگدا ، نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاره‌

دوێنێ هه‌ینی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆمپانیای گۆگڵ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی قازانجی كۆمپانیاكه‌یانی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئاشكرا كرد.

شایه‌نی باسه‌ قازانجی گۆگڵ به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌ ڕێژه‌ی 61% به‌رزبۆته‌وه‌ له‌ چاو سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا .
گۆگڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ قازانجه‌كه‌یان له‌ 1/1/2012 تا 31/3/2012 بریتی بوه‌ له‌ 2.89 ملیار دۆلار، كه‌ چی ساڵی ڕابردوو له‌ 1/1/2011 تا 31/3/2011 ته‌نها 1.80 ملیار دۆلار بوه‌ .


س:كوردیو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق