له‌دایكبووی 26ی ئازاری 1973یه و زانایه‌كی كۆمپیوته‌ری ئه‌مریكی و خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی ئینته‌رنێته له‌گه‌ڵ سێرجی برین و به گوگڵ ناوبانگی ده‌ركردووه، له 4ی نیسانی 2011 ڕۆڵی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گوگڵ ده‌بینێت و ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ئێر‌یك شمیت. سه‌رمایه‌كه‌ی له 2012 نزیكه‌ی 18.7 ملیار دۆلار.
> ژیانی منداڵی و ئاستی زانستی:
له شاری لاسینگی وییه‌تی مێشیگان له‌دایكبووه، كارڵ په‌یجی باوكی دكتۆرای هه‌بووه له‌زانستی كۆمپیوته‌ر و له 1965 به‌ده‌ستی هێناوه. گلۆریا په‌یجی دایكی له به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ری زانكۆی ویلایه‌تی مێشیگان مامۆستا بووه. لاری له قوتابخانه‌ی مۆنتیسۆری له ئۆكیمۆس بووه له 1975 - 1979. له 1990 قوتابخانه‌ی باڵای لاسینگی ڕۆژهه‌ڵات ته‌واوده‌كات. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانستی له ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر له زانكۆی میشیگان به پله‌ی ڕێز و ماجستێری زانستی له زانستی كۆمپیوته‌ر به‌ده‌ستده‌هێنێت له زانكۆی ستانفۆرد. له‌زانكۆی مێشیگان چاپكه‌رێكی موره‌كه‌بی دروستده‌كات. له پایزی 1994 ده‌بێته سه‌رۆكی كاپا ن‌و ئیتا، و له 1993 ده‌بێته ئه‌ندامی له"گه‌ردیله‌ی گه‌نمه‌شامی و شین" له گروپی ئۆتۆمبیلی خۆری له زانكۆی میشیگان.
له‌ته‌مه‌نی 6 ساڵییه‌وه كۆمپیوته‌ری به‌كارهێناوه. و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من له‌ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مدا هه‌ستم به‌داهێنانكاری كرد، بۆیه بۆم ده‌ركه‌وت به‌ڕاستی له ته‌كنه‌لۆژیا باشم... و پیاوی بازرگانیم... و كاتێكیش ته‌مه‌نم 12 ساڵ بوو زانیم له‌كۆتاییدا ده‌توانم كۆمپانیایه‌ك دامه‌زرێنم".
دوای تۆماركردنی ناو بۆ دكتۆرای پڕۆگرام له زانستی كومپیوته‌ری زانكۆی ستانفۆرد، ئه‌و كات خه‌ریكی گه‌ڕان بوو له بابه‌تێك و دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌رزشی بۆ تۆڕی وێبی جیهانی، و زانیارییه‌كانی به وێنه‌ی به‌یانییه‌وه به‌ست، تێری ڤینوگراد سه‌رپه‌رشتیاری بیرۆكه‌كه و هانده‌رێكی بوو، دواتر لاری باشترین ئامۆژگاری به‌ده‌ستهێنا له‌كاته‌كانی پێشوویدا، دوای ئه‌وه‌ب تووشی كێشه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی وێب بوو له‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه به‌ده‌ستهاتووه‌كه، دوای ته‌ماشاكردنی ژماره و سروشتی باكگراونده‌كانیان كه نرخی زانیاری‌یان هه‌بوو ده‌رباره‌ی لاپه‌ڕه‌كه (له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی زانیاری له‌بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمی) له‌گه‌ڕانی پڕۆژه‌كه‌یدا، كه‌ناوی نابوو "BackRub". پاشان سێرجی برین هاته‌نێو پڕۆژه‌كه‌وه كه قوتابی دكتۆرا بوو له‌زانكۆی ستانفۆرد.
له‌سه‌ره‌تادا نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌ڵگه‌نامه له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا تۆماركران و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پڕۆژه بوو كه ئه‌و ژماره زۆره‌یه له‌خۆ بگرێت.
له ئازاری 1995 سێرجی و لاری یه‌كیان بینی.
بۆ گۆڕینی زانیارییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ BackRub، پشتیان به PageRankی خوارزه‌می به‌ست و هه‌ستیان به‌وه كرد كه‌ده‌توانن بزوێنه‌رێكی گه‌ڕان له‌باشترین ئاستدا دابنێن، ئه‌مه‌ش شتێكی تازه بوو له ته‌كنه‌لۆجیا و بۆ پشتگیری لاپه‌ڕه‌كانی تر پێویستیان به لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر هه‌بوو، له ئابی 1996 یه‌كه‌م وه‌شانی گوگڵی تاقیكاری له‌سه‌ری ماڵپه‌ڕی زانكۆی سانفۆرد دامه‌زرا، و تائێستاش ماوه.
> بازرگانی:
له ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ سێرجی برینی هاوڕێی كۆمپانیای گوگڵیان ده‌مه‌زراند و
له‌گه‌ڵ سێرجی هه‌ردووكیان سه‌رۆكی كۆمپانیابوون به‌هاوبه‌شی تا 2001، و دوای
ئه‌وه‌ی ئێر‌یك شیمیتیان وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكی
جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گوگڵ به‌كرێ دانرا. له كانوونی یه‌كه‌می 2011 كۆمپانیای
گوگڵ ڕایگه‌یاند: كه لاری جێگای ئێریكی گرته‌وه و پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری
پێدرا له‌نیسانی هه‌مان ساڵ. ساڵانه هه‌ردووكیان 1 دۆلار قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرن. له
4ی نیسانی 2011 په‌یج بووه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گوگڵ و شمیتیش بووه
سه‌رۆكی جێبه‌جێكار.
> ژیانی تایبه‌تی:
له 2007 لاری له‌گه‌ڵ سوێندا ساوثۆرثی ڕیچارد برانسۆن له دوورگه‌ی نیكه‌ری
دوورگه‌ی كاریبی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدا و خاوه‌نی تاكه منداڵێكن.
> خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان:
1999: گۆڤاری PC گوگڵی وه‌كو باشترین 100 وێب و بزوێنه‌ری گه‌ڕان (له
1998) دیاریكرد و خه‌ڵاتی باشترین هونه‌ری وه‌رگرت، به‌هۆی پێشكه‌وتووی
به‌رنامه‌كانی وێبه‌كه‌ی.
2000: خه‌ڵاتی وێبی و ده‌نگی گه‌ل بۆ باشترین ته‌كنه‌لۆژیای وه‌رگرت.
2001: لیستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌ڕان، و باشترین بزوێنه‌ری گه‌ڕان بۆ وێنه،
و باشترین دیزاین، و گه‌وره‌ترین بزوێنه‌ری گه‌ڕان بووه هۆی بردنه‌وه‌ی
خه‌ڵاته‌كانی بزوێنه‌ری ۆچ (Engine Watch).
2002: له‌په‌یمانگای ماساچویستس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و پێداچوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا
TR100 سێرجی و لاری وه‌كو داهێنانكارێكی خوار ته‌مه‌ن 35 ساڵ خه‌ڵاتكران.
2004: سپرجی و برین خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ی ماركۆنییان به‌ده‌ستهێنا له‌بواری
ئه‌ندازیاری و پاڵێوراوی هاوپیشه بوون له‌دامه‌زراوه‌ی ماركۆنی له‌زانكۆی
كۆڵۆمبیا.
2004: له شه‌وی بی بی سی هه‌واڵی جیهانی ناویان وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌فته
هات.
2005: سێرجی لاری یه‌كێك بوون له‌پاڵێوراوانی هاوپشه له ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی
بۆ هونه‌ر و زانست
2009: له‌زانكۆی مێشیگانه‌وه بڕوانامه‌ی دكتۆرای ڕێز به‌خشرایه په‌یج له‌كاتی
ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خوێندكاران.
2012: له‌لیستی گۆڤاری فۆربیس بۆ ملیاردێران، په‌یج وه‌كو بیست و چواره‌یه‌مین
ملیاردێر له‌جیهان و یانزه‌یه‌م ملیاردێر له‌ئه‌مریكا ناوی هات.
> به‌سته‌ری ده‌ره‌كی:
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق