2012-05-29

فه‌یسبووك مۆبایلێكی زیره‌كی تایبه‌ت به‌ خۆی دروستده‌كات

مارك زوكربیرگ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ڕایگه‌یاند به‌منزیكانه‌ فه‌یسبووك ده‌چێته‌ بازاڕی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانه‌وه‌ و له‌ ئێستادا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌................................................................

زوكربیرگ هیوایخواست "مۆبایلی زیره‌كی فه‌یسبووك" ساڵی داهاتوو ڕووناكی ببینێت له‌به‌رئه‌وه‌ی، به‌ وته‌ی ئه‌و، زۆر مایه‌ی نیگه‌رانیه‌ كه‌ فه‌یسبووك ته‌نها ببێته‌ جێبه‌جێكردن (ئه‌پڵیكه‌یشن) ێك له‌سه‌ر مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان.

ئه‌م هه‌نگاوهی فه‌یسبووك هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كڕینی كۆمپانیای "مۆتۆرلا مۆبیلیتی" له‌لایه‌ن كۆمپانیای گوگڵ-ه‌وه‌ له‌ هه‌نگاوێكی گوگڵ-دا بۆ هاتنه‌ناو بازاڕی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان و كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت مانگی ته‌مموزی داهاتوو یه‌كه‌مین كۆمپیوته‌ری تابلێتی به‌ناوی "گوگڵ" ه‌وه‌ بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌. 

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی جه‌زیره‌ نێت له‌ كاتێكدا گوگڵ له‌ دروستكردنی كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌كه‌یدا پشتی به‌ كۆمپانیای "ئاسۆس" ی تایوانی به‌ستووه‌، پێشبینیده‌كرێت فه‌یسبووك پشت به‌چه‌ند ئه‌ندازیارێك و پسپۆڕێكی پێشووی كۆمپانیای "ئه‌پڵ" ی ئه‌مریكی ببه‌ستێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ فه‌یسبووك دوای كڕینی كۆمپانیای په‌ره‌پێده‌ری براوسه‌ری "ئۆپێرا"، به‌نیازه‌ براوسه‌رێكی ئینته‌رنێتی تایبه‌ت به‌ خۆی دروستبكات و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ براوسه‌ره‌كه‌دا جێگیربكات. 


س: خەندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق