دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به "خه‌ندان"ی راگه‌یاند: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هێڵی ئینته‌رنێت له‌فه‌رمانگه‌كه‌یان تێكچوه‌و تا ئه‌مڕۆش نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، بۆیه هه‌فته‌یه‌كه نازانن كه‌ش‌و هه‌وای شاری سلێمانی چۆنه.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی كه به‌راگه‌یاندنه‌كانیشی ده‌ڵێم هه‌ر ئه‌وانه‌ی رابردووه، به‌ڵام رێژه‌ی پله‌ی گه‌رمیه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه وه‌ریده‌گرم، بۆیه رۆژانه به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راده‌گه‌یه‌نم".
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و سود له‌ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرێت و شیكاری بۆ كه‌ش‌و ئاو و هه‌وا ده‌كات، ئه‌وجا ده‌توانێت بزانێت كه‌ش‌و هه‌وا چۆنه، به‌ڵام هه‌فته‌یه‌كه هیچ هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه.
س: خەندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق