2012-06-01

هێرشی چه‌ند هاكه‌رزێكی تورك بۆسه‌ر سایتی خه‌ندان شكست ده‌هێنێت




ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 31ی ئایاری 2012، په‌یجی فه‌یسبوكی خه‌ندان كرمانجی، له‌لایه‌ن هاكه‌رێكی توركییه‌وه‌ هاككرا.


هێمن لهۆنی، سه‌رنوسه‌ری سایتی خه‌ندان، رایگه‌یاند: ماوه‌یەكه‌ به‌رده‌وام ئاگادارین هاكه‌رزه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سایته‌كه‌مان و هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێناوه‌ به‌هۆی به‌هێزی سكیوریتی سایته‌كه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه‌ توانیویانه‌ په‌یجی فه‌یسبوكی خه‌ندان كرمانجی هاك بكه‌ن و نه‌یانتوانیوه‌ هیچ زیانێك به‌سایته‌كه‌ بگه‌یه‌نن.

هاكه‌ره‌ توركه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌ربازه‌ توركه‌كان و ئاڵای توركیایان داناوه‌ له‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌ و پاشان نوسیویانه‌ "چه‌ند دڵخۆشم من توركم"، لهۆنی هۆكاری ئه‌و هه‌وڵه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ خه‌ندان كرمانجی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر خوێنه‌رانی كوردستانی باكور دروستكرد.


سایتی خه‌ندان، یه‌كه‌م سایتی كوردی و عیراقییه‌ كه‌ زۆرترین سه‌ردانكه‌ری هه‌یه‌ و خزمه‌گوزارییه‌كانی به‌ زمانه‌كانی كوردی (سۆرانی و كرمانجی) و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش ده‌كات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق