2012-06-01

جێگا میژووییەکان لەگەڵ جیهانی سەیر و سەمەر ببینە



کاتێک منداڵبووم حەزم دەکرد کە شوێنەوارە مێژوویی و ڕۆشنبیرییەکانی جیهان ببینم. بەڵام ئێستا لە ڕێگەی پڕۆژە نوێیەکەی گۆگڵ زۆر نزیکە.


لەڕێگەی پڕۆژەی سەیر و سەمەرەکانی دنیا دەتوانیت ١٣٢ جێگا لە ١٨ وڵاتدا ببینیت، وەکو پارکی یۆسمایتی نیشتمانی لە کالیفۆرنیا.

هەروەها دەتوانیت لەپڕۆژەکەدا دیمەنەکان بە ٣ ڕەهەندی و زانیاری و ڤیدیۆ و فۆتۆ گەلەری لەسەر جێگای دیاریکراو ببینیت.

هەورەها بۆ بەدەستهێنانی ئەم زانیاری تایبەتمەندیانە هەریەکە لە ڕێکخراوی یونیسکۆ و ڕێکخراوی جیهانی شوێنەوار و گێتی بۆ وێنە و Ourplace و ئەوانەی کە زانیاری و وێنەی فۆتۆگرافی پێشکەشکردین هاوکارمان بوون.

هەروەها فێرخوازان دەتوانن بۆ بابەتەکانیان سوودی لێوەرگرن لەبەرئەوەی کۆمەڵێکیان بۆ داگرتن ئامادەکراون و دەتوانن لەپۆلدا بەکاریبهێنن.

ئەم کارانە لەژێر چاودێری پەیمانگای ڕۆشنبیری گۆگڵدان و وێنەی دیقە بەرزی دەریای مردن و دەستنووسەکانی کەسایەتییە بەناوبانگەکان وەکو ماندێلا و پێشکەشکردنی هەزاران پڕۆژەی هونەری.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق